هه‌ڵكوتانه سه‌ر جووتیارانی كورد له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا و هه‌وڵدان بۆ خنكاندنی جووتیارێكی كورد له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی عێراقییه‌وه، كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی كۆی چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌دوادا هات كه به جۆرێك ئه‌م ڕووداوه، لایه‌نگیرییه‌كی به‌رفراوانی بۆ جووتیارانی كورد له سه‌رگه‌ڕانی سنووری كه‌ركووك هێنا و سه‌ركۆنه‌ی به‌رفراوانی ئه‌م كاره‌ی سوپای عێراقیش كرا. ئاریان ئومێد مێژووناس و توێژه‌ری زانكۆ، له دیمانه‌یه‌كی ''وشه''دا روونی ده‌كاته‌وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بێڕێزییه چییه كه به جووتیارانی كورد ده‌كرێت.
به بۆچوونی ئه‌و مێژووناسه بێڕێزیكردن به كه‌سایه‌تیی كورد وه‌ك مرۆڤێك له‌م عێراقه‌دا، ته‌نیا ئه‌و سه‌ربازه بهڕپرس نییه لێی كه په‌لاماری جووتیاره كورده‌كه‌ی دا و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵكو ئه‌و سیستمه ده‌وڵه‌تدارییه كه وه‌ك كارگه‌یه‌ك هه‌زاران سه‌ربازی فاشیزمی له‌م جۆره‌ی به‌رهه‌م هێناوه، ئه‌ویش كۆماری عێراقه كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته له ساڵی 1925 به‌بێ پرسی كورد، ویلایه‌تی مووسڵی پێوه لكێنراوه و ئه‌م لكاندنهش سه‌ره‌تای ئه‌و سته‌م و بێڕێزییه بوو به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ستی پێ كرد كه هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و سته‌مه‌ش بێگومان هه‌ر ده‌بێت عه‌قڵییه‌تی سڕینه‌وه و بێڕێزی به‌رانبه‌ر ماف و ئازادییه‌كانی كورد بوونی هه‌بێت.
ئه‌و مێژووناسه باسی له‌وه‌ش كرد، ''بۆ تێگه‌یشتن له‌م ڕووداوه‌ی به‌سه‌ر جووتیارانی كورد هات له كه‌ركووك، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌ند پرسێكی بنه‌ڕه‌تیی پێوه‌ندیدار به‌م ڕووداوه؛ جیاوازی له نێوان بیركردنه‌وه‌ی تاكێكی عێراقی له ئه‌مڕۆ و ڕابردوودا چییه؟ ئایا نه‌وه‌ی نوێی عێراق باوه‌ڕی به‌وه هێناوه كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای سته‌مێكی نه‌ته‌وه‌یی بنیات نراوه؟، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه به‌ڵێ بێت، كه‌واته ده‌بێ ددان به مافی كورده‌كاندا بنێن و ڕێگه بده‌ن ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه، ده‌وڵه‌تێك بۆ خۆیان دروست بكه‌ن، به‌ڵام ڕێی تێناچێت بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان به‌م جۆره بێت و ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وان كوردستان وه‌ك ئه‌نده‌لووسی له‌ده‌ستچوو ده‌بینن. من خۆم زۆرجار له ئان و ساتی گرژییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپادا له بڵاوكراوه میدیاییه‌كاندا، تێڕوانین و دیدگه‌ی به‌شێكی زۆری عێراقییه‌كانم بینیوه. ئه‌وان پێیان وایه هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌تێكه له‌ناو ده‌وڵه‌تدا، بوونی هه‌رێم به‌لای زۆربه‌ی عێراقییه‌كانه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كه ده‌بێت ڕاست بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر زیاتر قووڵ ببینه‌وه له بیركردنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌رانبه‌ر ئێمه‌ی كورد كه بۆچی وایه؟؛ ده‌گه‌ین به‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه ئه‌وان ده‌بینن تۆ ئاڵا و سوپای خۆتت هه‌یه، به زمانی خۆت ده‌خوێنیت و عه‌ره‌بی به‌باشی نازانیت، ئه‌مانیش ئه‌م نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ی كورد به مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌بینن، به‌تایبه‌تیش ئێمه‌ی كورد له عێراق هێشتا ده‌رفه‌تی بوون به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆمان له به‌رده‌مدا ماوه و ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2017 زه‌نگێكی كورد بوو بۆ عێراق كه كورد ویستی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌ر ماوه، له‌وانه‌یه هه‌ر ده‌رفه‌تێك بێته پێشه‌وه و سوودی لێ وه‌ربگرین، چونكه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نییه هاوشێوه‌ی كورد تینووی سه‌ربه‌خۆیی بێت. هه‌رگیز دژایه‌تیی عه‌ره‌ب بۆ ئێمه‌ی كوردزمان ته‌واو نابێت، چونكه خوێندنی زمانی دایك، یان جه‌ژنی نه‌ورۆز و بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و كولتوورییه‌كانی هاوشێوه‌ی، ئه‌مانه هه‌موو دووباره ڕێگه بۆ جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و مێژووناسه ده‌شڵێت، گرنگترین شت له دۆخێكی هاوشێوه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی جووتیارانی كورد له كه‌ركووك بینیمان، به ئاگاهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵكه له به‌رانبه‌ر دۆزه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆیدا. مرۆڤی كورد كاتێك به‌ر ئه‌م بارودۆخه ده‌كه‌وێت، باشتر پێگه‌ی خۆی وه‌ك كوردێك له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا ده‌بینێت. به ڕوونی هه‌ست به‌وه ده‌كات بوونی سوپا و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراق مه‌ترسییه‌كی چه‌ند ڕژده. به پوختی مه‌به‌ستمه بڵێم؛ ئه‌م ڕووداوانه ده‌بێت گیانی جوداخوازیی پتر له هه‌ست و هۆشی مرۆڤی ئێمه‌دا بچێنێت. هه‌ستێك كه ده‌وڵه‌تی كوردی به كۆتا چاره‌سه‌ر ده‌بینێت و پێی شه‌رمه بڵێ عێراقیم. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ ئه‌و هه‌ست و باوه‌ڕه‌ی هه‌بێت، ده‌بێت به چاو‌دێر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه، ده‌توانێ ئه‌و حزب و سیاسییانه‌ش دادگایی بكات كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ڕێگه‌یه كار ناكه‌ن.
مێژووناسهكه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا روونی كرده‌وه، باوه‌ڕبوون به سه‌ربه‌خۆییخوازی، واته بوونی هه‌ستی خاوه‌ندارێتی خاك. له‌و كاته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك باوه‌ڕی قووڵیان به خاوه‌نداریی خاكه‌كه‌یان هه‌یه، ئیتر ڕێگه‌ش ناده‌ن سیاسییه‌كان هه‌ر ڕۆژه و به جۆرێك مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن. دووباره هه‌ر هه‌ستی سه‌ربه‌خۆییخوازی گره‌نتیی یه‌كگرتوویی و تهباییشه، چونكه ڕێككه‌وتنێكه كه ده‌كرێت له‌م سه‌ره‌ی چه‌په‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری ڕاست، به‌رژه‌وه‌ندی و داهاتووی خۆیانی تێدا بدۆزنه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه ڕووی داوه، له شه‌ڕی ناوخۆوه بگره تا ڕاده‌ستكردنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تر، یان تاپۆكردنی به لێشاوی زه‌وی و شوقه و ڤێلا له‌سه‌ر عه‌ره‌بی عێراق له شاره‌كانی هه‌ێم. هه‌موو ئه‌مانه له نه‌بوونی هه‌ستی خاوه‌ندارێتی و سه‌ربه‌خۆییخوازی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
دیمانه/ هێمن عه‌بدوڵا