دكتۆر ئه‌رده‌شیر په‌شه‌نگ توێژه‌ر و پسپۆڕی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له چاوپێكه‌وتنی ده‌زگای میدیایی ''وشه'' باس له گرنگیی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كات كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكیدا واژوو كرا. ئه‌و پێی وایه رێككه‌وتنی له‌م شێوه‌یه سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی زۆر پێش ده‌خات و هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ش به‌وه گرێ ده‌دات كه هه‌رێمی كوردستان، ناو ماڵه‌كه‌ی تۆكمه بكات و په‌رته‌وازه‌یی سیاسی نه‌مێنێت. دكتۆر ئه‌رده‌شیر پێی وایه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ببێته كاراكته‌رێكی گرنگی سیاسی و ئابووری، له هه‌مان كاتدا ببێته شوێنێكی زۆر ئارام بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رنجی وه‌به‌رهێنان بۆ لای خۆی رابكێشێت، هه‌مان رێچكه بگرێته‌به‌ر كه كوێت و ئیمارات و سعوودیه و قه‌ته‌ر گرتوویانه‌ته به‌ر.
پێویستە بگوترێ دکتۆر ئەردەشیر پەشەنگ، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لێکۆڵەری سەرەکی لە ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیجییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین ''تاران''، سەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوە کوردییەکان لە کۆمەڵەی ئێرانیی لێکۆڵینەوەکانی رۆژئاوای ئاسیا، بەرپرسی گرووپی میدیایی فەراتاب و نووسەری کتێبەکانی "کوردەکان لە ناوەڕاستی جەنگی ئێران و عێراق" و "فەرهەنگی رەجەڵ و خێزانەکانی عێراقی هاوچەرخە.
وا باس كراوه كه گرێبه‌ستی تایبه‌ت به گازی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به‌هاكه‌ی به زیاتر له 100 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، له رووی ئابوورییه‌وه رووداوه‌كه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و 100 ملیار دۆلاره ژماره‌یه‌كی كارناسانه بێت، ده‌توانێت ژماره‌یه‌كی ته‌واو ستراتیجیك بێت بۆ پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتن و ده‌توانێ كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بێت له‌سه‌ر نه‌ك پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو كاریگه‌رییه‌كی زۆر گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر باشتربوونی هێز و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین 100 ملیار دۆلار له ئارادا بێت، ئه‌وا هاتنی كۆمپانیای گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان وا ده‌كات بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاتر بێت. له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بنچینه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی ''ته‌سێڕی'' كه باسی پێوندییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ر كات دوو ئه‌كته‌ر له بوارێكی ئابووری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كاریان كرد و كاره‌كه‌یان بوو به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش، له‌و كاته‌دا پێوه‌ندییه‌كانیان زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت و به‌رفراوانتر ده‌بێت و په‌ل داوێته بواره‌كانی كولتووری و سیاسی و ته‌نانه‌ت ته‌ناهییه‌وه، هاتنی ژماره‌ی زیاتری كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی گره‌نتیی به‌رده‌وامیی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا زیاتر ببێت، بوونی واشنتن بۆ سه‌قامگیری و بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كان له هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه، به‌تایبه‌ت كاتێك ده‌زانین زۆر له وڵاتانی ناوچه‌كه، وڵاتانێك نین كه دیدێكی ستراتیجیمان له‌باره‌یان هه‌بێت، به‌ڵام بوونی وڵاتێكی زلهێزی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا له پشتی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و پیشه‌سازی، ده‌توانێت دۆخی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌كته‌رێك بگۆڕێت و جێگه و پێگه‌كه‌ی قورس‌تر بكاته‌وه.
واژووكردنی گرێبه‌ستێكی له‌م شێوه‌یه، ده‌توانێت چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئابووریی هه‌رێمی كوردستان له داهاتوودا هه‌بێت؟
ئه‌مه پێشانی ده‌دات كه له هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه له بواری ئابووری، نه‌وت و گاز و سامانی سروشتی و بازرگانی كه پێشانی ده‌دات، هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی جیۆپۆلیتیك و جیۆئێكۆنۆمیك گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه و ئه‌و ژمارانه ژماره‌یه‌كی واقیعی و كارناسی بن یان زێده‌ڕۆییان تێدا نه‌كرابێت، ده‌توانێت ببێته هۆی هێنانه‌كایه‌ی ركابه‌ری و نه‌ك ته‌نیا كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به‌ڵكو كۆمپانیای گه‌وره‌ی چینی كه ئه‌مڕۆش له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، زیاتر سه‌ردان بكه‌ن، ركابه‌ریی كۆمپانیا جۆراوجۆره‌كان له بواره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی ده‌توانن پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان خێراتر بكه‌ن.
هه‌رێمی كوردستان جگه له نه‌وت و گاز، به كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی تری كانزایی ده‌وڵه‌مه‌نده، هێنانی وه‌به‌رهێنانی بیانی به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، له رووی سیاسییه‌وه ده‌توانێت چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر سه‌نگی هه‌رێم به‌رانبه‌ر به‌غدا هه‌بێت؟
ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بتوانێت ته‌نیا له‌سه‌ر فرۆشی نه‌وت و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و پرسه یاسایی و شایسته‌كانی یه‌كلا بكاته‌وه، بتوانێت فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه گره‌نتی بكات، هه‌ر له رێگه‌ی نه‌وتیشه‌وه ده‌توانێت سه‌نگی خۆی به‌رانبه‌ر به‌غدا به‌هێزتر بكاته‌وه، بوونی گاز و سه‌رچاوه‌ی تری كانزایی و گرنگیی بازرگانی و ترانزێتی، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بتوانێت لایه‌نی ناوخۆیی و پرسی په‌رته‌وازه‌یی سیاسیی خۆی چاك بكات و ناوماڵی خۆی رێك بخاته‌وه و به باشی ئیداره‌ی بكات، هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌نگی هه‌رێمی كوردستان له به‌رانبه‌ر به‌غدادا قورس‌تر بكات، به‌غدا نه‌وێرێت هه‌ر كارێك به‌دڵی خۆی بوو بیكات، وه‌ك هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مووچه، كه‌ركووك و به‌رانبه‌ر زۆر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌یانی كورد كردوویه‌تی.
پێت وایه هه‌رێمی كوردستان چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی سووده ئابوورییه‌كه‌ی ئه‌و جۆره رێككه‌وتنانه فره‌ڕه‌هه‌ند و درێژخایه‌ن بن؟
به‌ر له هه‌ر شتێك و به‌ر له پرسی ئابووری، هه‌نووكه‌ییترین و گرنگترین پرس ئه‌وه‌یه له زووترین كاتدا جۆرێك رێككه‌وتنی ستراتیجی له نێوان حزبه سه‌ره‌كییه‌كان بێته كایه‌وه، بۆ نموونه هه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیجییه‌ی له سه‌رده‌می خوالێخۆشبوو مام جه‌لال و كاك مه‌سعوود هه‌بوو و بووه بناغه‌یه‌كی گرنگ بۆ باشتربوونی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ته‌واوی بواره‌كان، ئێسته‌یش پێویسته رێككه‌وتنێكی ستراتیجی به‌ده‌ر له دروشم و قسه‌ی بریقه‌دار له نێوان پارته سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی بێته كایه‌وه و بتوانن خاڵانێكی هاوبه‌شی ستراتیجی و رێكارگه‌لێكی هاوبه‌شی ستراتیجی، بۆ گه‌شه‌پێدان له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی بكه‌ن و پلانی بۆ دابنێن، ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كار و پێوه‌ندیی ئابووری له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چ له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكی و چینییه‌كان زۆرباش بێت، وه‌ك له تیۆرییه‌كانی گه‌شه‌پێدان پێداگریی له‌سه‌ر كراوه، به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته كۆده‌نگییه‌ك له ئاستی رێبه‌رانی سیاسی و شاره‌زایان و ده‌سته‌بژێره‌كان بێته كایه‌وه و پێویسته ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه روو بدات، له‌و كاته‌دا ده‌توانێت دۆخی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه زۆر باشتر بكات و كێشه‌كان كه‌متر بكاته‌وه.
باس له‌وه ده‌كرێ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی له سامانی گاز ده‌وڵه‌مه‌نده، له نه‌وتدا ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، ئایا گاز ده‌توانێ ببێته چه‌كێكی گرنگ به‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له خۆی زیاتر بكات و ته‌نانه‌ت ململانێی نه‌یارانی پێ بكات؟
پرسی گاز پرسێكی زۆر ستراتیجییه، زۆرترین یه‌ده‌گی گاز لای رووسیا و ئێرانه و قه‌ته‌رییه‌كانیش له‌م رووه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن، نزیكه‌ی 10 ساڵه گاز وه‌ك سووته‌مه‌نییه‌كی هه‌م هه‌رزانتر و هه‌م پاكتر بۆ كه‌شوهه‌وا باس ده‌كرێت، زۆر له وڵاتان بۆ نموونه قه‌ته‌ر، توانیویه‌تی له رێی فرۆشی گازه‌وه پایه‌ی خۆیان له بواره‌كانی سیاسی و ته‌ناهی نه‌ك له كه‌نداو، ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیرتر بكه‌ن، پێم وایه ئه‌وه ده‌توانێ چاره‌سه‌رێك بێت بۆ هه‌رێمی كوردستانیش كه به پشتبه‌ستن به‌و رێكاره، سه‌نگی خۆی قورس‌تر بكاته‌وه و كاریگه‌ریی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌كته‌رێك له بواری جیۆئێكۆنۆمیك له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی زۆر زیاتر بكات.
له كۆتاییدا جارێكی تر دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه پرسی گه‌شه‌پێدان به‌وه گرێ دراوه، رێبه‌رانی سیاسی و پسپۆڕان و شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ی مامۆستای زانكۆن، ئه‌كادیمیسته‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا كاریان كردووه، سه‌رۆكی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و به‌گشتی بگه‌ن به بڕوایه‌كی هاوبه‌ش و ئه‌و رێگه‌یه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه بۆ داهاتووی كوردستان باشتره، دیاری بكه‌ن كوردستان له كام بواری ئێكۆنۆمی ده‌توانێت كاریگه‌ریی زیاتری هه‌بێت، وه‌ك ده‌زانن ئابووری له بواری دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و زۆر شتی تر له گۆڕاندایه، خه‌ریكه ده‌رفه‌تی تر دێنه كایه‌وه، بۆیه‌م پێم وایه هه‌رێمی كوردستان جیا له نه‌وت و گاز و سه‌رچاوه كانزاییه‌كان، له شتی تریش ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌كرێ به‌گه‌ڕیان بخات، هه‌وڵ بدات ئه‌وه بكات كوێت كه له 30 ساڵی رابردوودا كردوویه‌تی، یان ئه‌وه‌ی ئیمارات له 25 ساڵی رابردوودا كردوویه‌تی، یان ئه‌و رێچكه‌یه‌ی سعوودیه گرتوویه‌ته‌به‌ر، ده‌كرێ له چوارچێوه‌یه‌كی بچووكتر هه‌رێمی كوردستان هه‌مان رێچكه بگرێته‌به‌ر، هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پێگه‌یه‌ی هه‌یه كه ده‌توانێت له نێوان ئێران و عێراق و توركیادا رۆڵێكی گرنگ بگێڕێت و ببێته شوێنێكی سه‌قامگیر بۆ وه‌به‌رهێنان و شوێنێك بۆ راكێشانی سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنان.