شه‌هریار شێخله‌ر پسپۆڕ و لێكۆڵه‌ری بواری نه‌وت و گاز، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگیی گازی سروشتی بۆ هه‌رێمی كوردستان و باس له به‌هێزبوونی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌بنه هۆی راكێشانی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره گه‌وره‌كانی دنیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان و به‌هێزبوونی ژێرخانی ئابووریی هه‌رێم.
گرنگی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له بواری گازی سروشتی‌دا چین؟
ئه‌و دوو گرێبه‌سته له چه‌ند ڕووه‌وه بۆ ئابووری هه‌رێمی كوردستان گرنگن، یه‌كه‌م جارێكی تر و به سه‌ركه‌وتووانه هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك شوێنێكی گرنگ بۆ وه‌به‌رهێنان، خسته‌وه به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه ده‌توانرێ زۆر گه‌شه‌ی گه‌وره به هه‌رێمی كوردستان بدات، چونكى كاتێك دوو كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی ئاماده ده‌بن گرێبه‌ستێكی وا گه‌وره بۆ په‌ره‌پێدان به دوو كێڵگه‌ی گازی و نه‌وتی له هه‌ریمی كوردستان واژوو بكه‌ن، واتا كوردستان شوێنێكی گونجاوه له ڕووی فاكته‌ره‌كان بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی، وه‌ك سه‌قامگیریی سیاسی، سه‌قامگیریی ته‌ناهی و سیستمی دارایی.
نه‌وت و گازی كوردستان چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی كوردستان؟
راستییه‌كه‌ی ئه‌مه بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانه، به ڕاكێشانی چه‌ند ملیار دۆلار بۆ گه‌شه‌پێدان به‌و كێڵگانه، هه‌ر ئه‌وه ده‌توانێت نه‌ته‌نیا كۆمه‌ڵێك هه‌لی كاری ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بخوڵقێنێت، به‌ڵكو له گه‌شه‌ی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به گشتی له ساڵانی داهاتوودا ڕۆڵی ده‌بێت، بێجگه له سوودگه‌یاندن به كۆمپانیا و كه‌رته پێوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك خانووبه‌ره، گواستنه‌وه، خواردن، ته‌نانه‌ت قه‌باره‌ی داهاتی ناپوختی ناوخۆیی یان GDP هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه.
دەتوانرێ قەبارەى گازى بەرهەمهێنراوى کوردستان بەرز بکرێتەوە؟
به‌ڵێ، ده‌توانێ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا قه‌باره‌ی به‌رهه‌می گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان به‌رز بكاته‌وه، به‌وه‌ش سووته‌مه‌نیی خاوێن و هه‌رزان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابین بكات و خه‌رجیی حكوومه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابه‌زێنێت، یارمه‌تیی حكوومه‌ت بدات له ته‌رخانكردن بودجه بۆ پڕۆژه‌كانی پێویستی تر.
ئایا به‌رهه‌می نه‌وت و گاز سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ حكوومه‌ت زیاتر ده‌كه‌ن؟
خۆی هه‌ر به‌و جۆره‌یه، به‌رهه‌مه‌كانی تری ئه‌و كێڵگانه وه‌ك نه‌وت و گازی شل، ده‌توانن داهاتی حكوومه‌ت به‌رزتر بكه‌نه‌وه و دیسان ببنه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی بودجه‌ی زیاتر بۆ گه‌شه‌پێدان به ژیرخانی ئابووریی وڵات و خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵك.
ئه‌و گرێبه‌ستانه ته‌نیا له سۆنگه‌ی ئابوورییه‌وه گرنگن یان بایه‌خی تریشیان هه‌یه؟
ئه‌و گرێبه‌ستانه ته‌نیا له ڕووی ئابوورییه‌وه گرنگ نین، به‌ڵكو ده‌توانن به ته‌نیا به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی و ڕۆژئاوایی به‌ستراون، پاڵپشتیی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕابكێشن، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌توانن هه‌م توانای هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتیی هه‌رێم بۆ به‌شه‌كانی تری عێراق و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه به‌رز بكه‌نه‌وه، ده‌توانن توانای به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش به‌رزتر بكه‌نه‌وه، به‌وه‌ش پێوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و به‌تایبه‌ت توركیا وه‌ك ڕێڕه‌وی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی كوردستان پته‌وتر بكه‌ن.
ئه‌مه ده‌توانێ هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی دنیا به‌هێزتر بكات؟
به‌ڵێ، هه‌مووی ئه‌مانه‌ش واتا به‌هێزتر و گرنگتركردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی دنیا و به‌هێزتركردنی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له ئاسایشی وزه‌ی دنیا، ئه‌وانه‌ش ده‌بنه هۆی گرنگتربوونی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، به‌هێزتركردنی پاڵپشتیی ئه‌وان بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر له ناوخۆی عێراقیش كاتێك توانای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان به‌رز ببێته‌وه و توانای دابینكردنی گازی سروشتی هه‌بێت بۆ به‌شه‌كانی تری عێراق، پێگه‌ی هه‌رێم له هاوكێشه‌كانی ناو عێراق به‌هێزتر ده‌بێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش واتا به‌هێزتربوونی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی.