كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان له بواری بازرگانی ئۆتۆمبێل، هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی چینی ده‌باته بوارێكی فراوانتر، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ش به وشه‌ی راگه‌یاند، كوردستان ئارامه و شوێنێكی گرنگی بازرگانییه.
كۆمپانیای باجگر یه‌كێكه له گرووپی كۆمپانیاكانی جیهان و به سه‌رمایه‌كی زۆره‌وه له كوردستان كار ده‌كه‌ن و وه‌به‌رهێنان له چه‌ندان بواردا ده‌كه‌ن.
هاوكات كۆمپانیایه‌كه له ئاهه‌نگێكدا له هه‌ولێر، لقی نوێی خۆی كرده‌وه و دوو ئۆتۆمبێلی نوێی "جیلی" نمایش كرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكوومی و بازرگان و كه‌سایه‌تیی شاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له میوانانی بیانی ئاماده‌بوون.
ئیبراهیم باجگر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای باجگر، سەبارەت بە ئەم هاوبەشییە نوێیەیان لەگەڵ کۆمپانیای جیلی بۆ وشه دوا و گوتی: "وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌م هه‌رێمه جگه له ئارامی و ته‌ناهی، شوێنێكی بازرگانیی گرنگه بۆ هه‌موو عێراق".
گوتیشی: ئێمە شانازی بەوە دەکەین بووینەتە جێی متمانەی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی جیلیی چینی، بۆ دامەزرانی ئەو براندە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.
ئیبراهیم باجگر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ئێمه بیر لە هاوبەشیکردن و تێکەڵبوون و خاوەندارێتیکردنی براندە دێرینەکانی وەك ڤۆڵڤۆ ده‌كه‌ینه‌وه، بیر لە ئۆتۆمبێلی جووت وزە (هایبێرد) و ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی ده‌كه‌ینه‌وه".
جێی ئاماژه‌یه به هۆی سه‌قامگیری و دابینكردنی ئاساییش و ته‌ناهی له كوردستان، به سه‌تان كۆمپانیای وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا له بواره جیاوازه‌كاندا كارده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێكیشیان هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ناوخۆی كوردستان هه‌یه و پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له بازاڕی كوردستان دێته به‌رچاو، به‌راورد به ناوچه‌كانی تری عێراق.