له هه‌ولێری پایته‌خت شه‌شه‌م پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كشتوكاڵ و خۆراك كرایه‌وه كه به به‌شداریی 224 كۆمپانیا له 19 وڵاتی دنیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
	
كۆمپانیاكانی به‌شدار له‌م پێشانگه‌یه چ له دابینكردنی به‌رهه‌مه جیاوازه‌كانی كشتوكاڵ، چ له بواری پیشه‌سازیی خۆراك و دابینكردنی ئامێره‌كانی پیشه‌سازی، به ئامانجی گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان كردووه.
	
پێشتر له هه‌رێمی كوردستان پێنج پێشانگه‌ی تر به‌ڕێوه چوون و ئه‌م جۆره پێشانگایانهش كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له نزیككردنه‌وه‌ی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان، له كۆمپانیا بیانییه‌كان و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونه‌كانیان له پێشخستنی كشتوكاڵ.
	  
	 
 له چه‌ندان به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان، به خۆبژێوی گه‌یشتووه
 
یه‌كێك له گرنگترین به‌رنامه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بریتی بووه له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و له چه‌ندان به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان، به خۆبژێوی گه‌یشتووه و له‌پاڵ زیادبوونی به‌رهه‌م و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له ناوخۆش په‌ره به پیشه‌سازیی خۆراك دراوه.
	
ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چپس له كوردستان دامه‌زرا كه سوود له په‌تاته‌ی كوردستان وه‌رده‌گرن، بۆ به‌رهه‌مه‌كانی تری وه‌ك گه‌نم و زه‌یتوون و ته‌ماته و چه‌ندان به‌رهه‌می تر، په‌ره به پیشه‌سازیی خۆراك دراوه.