پیاز و گه‌نم به‌رهه‌مێكی ستراتیجین و بەهۆی گرانبوونیان ئابووریی میسریان گه‌وره‌تر تووشی قەیران کردووە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لحوره" به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پیاز و گه‌نم قه‌یرانێكی ئابووری گه‌وره‌ی له میسر دروست كردووه و ئەمەش وایكرد ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار بدات به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌نارده‌كردنی پیاز ڕابگرێت، له هه‌مان كاتدا له‌باره‌ی گه‌نم مۆسكۆ هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی بۆ قاهیره ڕاگرت، به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و نرخه‌ی كه میسر له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كه بۆ مۆسكۆی دانابوو، كه ڕووسیا بڕه پاره‌یه‌كی زیاتری ده‌ویست.
له‌مباره‌یه‌وه زۆربه‌ی شرۆڤه‌كارانی ئابووری وایده‌بینن، ئه‌م قه‌یرانه ده‌بێته هۆی خراپتركردنی ئه‌و دۆخه ئابوورییه‌ی كه میسر پێیدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌ڵاوسان دروست ده‌بێت و به‌های دراوی میسریش داده‌به‌زێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی میسر بڕیاری دا تا کۆتایی ئەمساڵ هه‌نارده‌كردنی پیاز بوه‌ستێنێت، له چوارچێوه‌ی كۆنترۆڵكردنی نرخه‌كان له‌ناو بازاڕه ناوخۆییه‌كان.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك پیاز، نرخه‌كه‌ی له سێ جونه‌یه بۆ 25 جونه‌یهی میسری زیادی كرد. نرخی پیاز لە ماوەی رابردوودا 200% زیادی کردووە.
هه‌نارده‌كردنی پیازی میسر له پله‌ی سێیه‌مدایه له‌سه‌ر ئاستی دنیا، چونكه له كۆی گشتیی هه‌نارده‌ی كشتوكاڵی میسر، نزیكه‌ی 729 تۆن پیاز هه‌نارده كراوه كه نزیكه‌ی چوار ملیۆن تۆن بووه. پیاز هه‌نارده‌ی بازاڕه جیاوازه‌كان ده‌كات، له‌وانه ڕووسیا، سعوودیه، كوێت، هۆڵه‌ندا، سووریا، ئوردن، به‌ریتانیا، لیبیا، لبنان، عێراق، ئیمارات، ئیتاڵیا و ئیسپانیا.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌گوێره‌ی ئاژانسی "بلومبێرگ" له‌باره‌ی قه‌یرانی گه‌نم، میسر له دانوستانێكی له‌گه‌ڵ ڕووسیا، داوای كڕینی 480 هه‌زار تۆن گه‌نمی ڕووسی كردووه به نرخی 270 دۆلار بۆ هه‌ر تۆنێك، ئه‌و نرخه‌ش كه‌متر بووه به‌راورد به‌و نرخه‌ی كه به‌رپرسانی ڕووسیا ده‌یانویست، بۆیه هه‌نارده‌كردنی بۆ میسر ڕاگرت.
هاوکات چەند مانگێک لەمەوبەر نرخی پیاز لە هەرێمـی کوردستانیش بەرزبوەوە، کە یەک کیلۆ پیاز نرخەکەی لە گۆشتی مریشک گرانتر بوو، بەوەش نرخی یەک کیلۆ پیاز گەیشتە سێ هەزار دینار بەڵام لە ئێستادا نرخەکەی دابەزیوە و یەک کیلۆ پیاز بە هەزار دینار.