دوای بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ته‌ماته و خه‌یار له‌لایه‌ن وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق، نرخی ته‌ماته‌ی پێنجوێن رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و جووتیارانی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێن به‌ڵێنیان داوه رۆژانه بڕی هه‌زار تۆن ته‌ماته بخه‌نه بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
عه‌لی عه‌زیز جووتیارێكی سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێنه و به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو نزیكه‌ی 150 جووتیار به نوێنه‌رایه‌تیی سێ هه‌زار جووتیاری ناوچه‌كه، چوونه به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق و داوای وه‌ستان و قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ته‌ماته‌یان له مه‌رزه‌كانی تری عێراقه‌وه كرد، ئێسته ئه‌و بڕیار و به‌ڵێنه‌ی وه‌زیر چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، كه‌م جووتیار هه‌یه ملیۆنان دینار له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان خه‌رج نه‌كردبێت و له‌سه‌ری قه‌رزدار نه‌بووبێت، بۆیه له‌وێ گوتیان ئه‌گه‌ر كار وا بڕوات، تووشی زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌بنه‌وه. له به‌غدا وه‌زیری كشتوكاڵ و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌یانویست پێداگری له‌سه‌ر خستنه‌بازاڕی رۆژانه هه‌زار تۆن بۆ سه‌رجه‌م عێراق بكه‌نه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌و به‌ڵێنه‌یان داوه و رۆژانه له‌و بڕه‌ش زیاتر ده‌ده‌نه عه‌لوه كاتییه‌كانی سنووری پێنجوێن و له رێی بازرگانانی عه‌ره‌بی ناوه‌ڕاست و باشووره‌وه ته‌ماته‌كان ده‌كڕن.
به‌گوته‌ی ئه‌و جووتیاره، پێش بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌ماته، نرخی یه‌ك كیلۆ ته‌ماته له نێوان (150 تا 200) دینار بوو، دوێنێ و ئه‌مڕۆ كه بڕیاره‌كه به‌نووسراوی فه‌رمی ده‌رچووه، نرخی یه‌ك كیلۆ له عه‌لوه كاتییه‌كان گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 450 دینار و چاوه‌ڕێی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
سه‌عدوون عه‌زراوی بازرگانێكی شاری دیوانیه، بۆ "وشه" گوتی، "ساڵانه خۆم و چه‌ند كه‌سێكی تر له وه‌رزی هاویندا دێینه سنووری پێنجوێن و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌كڕین و ده‌یبه‌ینه‌وه شاره‌كانی تری عێراق''.
رۆژانه له‌ڕێی چه‌ندان بارهه‌ڵگره‌وه، له پێنجوێنه‌وه ته‌ماته ده‌گوازینه‌وه و خه‌ڵكی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق
ئه‌و پێداگری ده‌كات ته‌ماته و شووتیی پێنجوێن بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێوی به‌شێكی زۆری بازرگانان و كڕیارانی عه‌ره‌ب، ئه‌وان پشتگیریی داواكارییه‌كانیان بوون و له‌ڕێی نوێنه‌رانی خۆیانه‌وه، داوایان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق و هه‌رێم كرد كه نه‌هێڵن زیان به ئه‌وان و جووتیاران بگات.
ئه‌و گوتی، "ئیداره‌ی سنووره‌كه كارئاسانیی زۆریان بۆ كردووین و رۆژانه له‌ڕێی چه‌ندان بارهه‌ڵگره‌وه، له پێنجوێنه‌وه ته‌ماته ده‌گوازینه‌وه و خه‌ڵكی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق زۆریان حه‌ز لێیه و كڕیارێكی باشن.''
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی پێنجوێن كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته "وشه"، ساڵانه له وه‌رزی هاویندا زیاتر له سێ هه‌زار جووتیاری پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری سه‌رقاڵی كاركردنن له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، بڕی به‌رهه‌می ساڵانه‌ی ته‌ماته به‌هه‌زاران تۆن ده‌بێت.
شارۆكه‌ی پێنجوێن ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی و 96 كیلۆمه‌تر له شاری سلێمانییه‌وه دووره، خاوه‌نی زه‌وییه‌كی به‌پیت و فراوانی كشتوكاڵییه و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی پشتیان پێی به‌ستووه.
وشه\ رێبین پێنجوێنی