ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له لیژنه‌ی دارایی پێی وایه، نه‌فه‌قاتی سیادی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، یاسایی و ده‌ستووری نییه و ته‌نیا دژی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری دێنن و له پشكی هه‌رێم كه‌می ده‌كه‌نه‌وه، چونكه كاتی خۆی نه‌فه‌قاتی سیادی ته‌نیا چوار بڕگه بوو و ئێسته بۆ 93 بڕگه زیادی كردووه.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له لیژنه‌ی دارایی، بۆ "وشه" گوتی، كاتێك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا كه دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت، بانكی ڕه‌شید و رافیده‌ین و تی بی ئای ده‌بوو قه‌رز بده‌ن به هه‌رێمی كوردستان و رێكاریش دانرا، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و دۆخی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌رچاو بگرن، پێویست بوو ڕاسته‌وخۆ پاره‌كه ره‌وانه بكه‌ن و ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یان هیچ له‌به‌رچاو نه‌گرتووه، بۆیه دواكه‌وتنی ناردنی پاره‌كه زیاتر ده‌ستی ده‌ستیكردنه به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌رنا ئه‌و هه‌موو رێكاره‌ی پێویست نییه و ده‌كرێت پاره‌كه ره‌وانه بكه‌ن.
ئه‌و گوتی، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌فه‌قاتی سیادی ده‌بڕێت، به‌ڵام هیچ سوودێكی لێ وه‌رناگرێت و ته‌نیا پارێزگاكانی عێراق لێی سوودمه‌ندن، كه 2005 نه‌فه‌قاتی سیادی چوار بڕگه بوون، ئێسته بۆ 93 بڕگه زیاد بووه.
له پڕۆژه‌كان پشكی هه‌رێم نادرێت، له كاتێكدا ئه‌و نه‌فه‌قاتانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له یاسا و ده‌ستوور نه‌هاتووه و ته‌نیا دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری دێنن
له وه‌زاره‌تی به‌رگری پشكی هێزی پێشمه‌رگه نادرێت و له پڕۆژه‌كان پشكی هه‌رێم نادرێت، له كاتێكدا ئه‌و نه‌فه‌قاتانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له یاسا و ده‌ستوور نه‌هاتووه و ته‌نیا دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری دێنن، زیادبوونی بڕگه‌كان ساڵ به ساڵ بۆ ئه‌وه‌یه كه پشكی هه‌رێم 17% بۆ 12.67% و نه‌فه‌قاتی سیادیش زیاد بووه و چه‌ندان نه‌فه‌قاتی تریش زیاد كراون له‌وانه حاكیمه، بۆیه توێژینه‌وه‌یه‌كی ئاماده كردووه و به وردی باسی كردووه، به‌غدا مه‌به‌ستی له‌و كارانه ته‌نیا دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستانه.
نه‌جیب ڕوونیشی كرده‌وه، جگه له‌وه له‌و هه‌موو قه‌رزانه‌ی عێراق ده‌یكات له سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی تر، هیچ پشكی هه‌رێمی كوردستان نادات و هه‌مووی بۆ خزمه‌تگوزاریی پارێزگاكان خه‌رج ده‌كرێت وه‌ك كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و كه‌رته‌كانی تر، بۆیه یه‌كێك له هۆكاره‌كان و كه‌مته‌رخه‌می له‌و كاره‌ش هه‌م وه‌زیره كورده‌كان و هه‌میش په‌رله‌مانتارانی كوردن، چونكه وه‌ك پێویست كاریان له‌سه‌ر نه‌كردووه و پێویسته به‌رژدی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و مافی خه‌ڵكی كوردستان له‌وه به‌ده‌ست بێنن.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم