به‌غدا ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه پاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كردووه، سه‌ره‌ڕای نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، هاوكات هیچ بڕه پاره‌یه‌كی تریش بۆ پڕۆژه و وه‌به‌رهێنان و جووڵه‌ی بازاڕ نه‌ناردووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌ته‌واوی له هه‌رێمی كوردستان جووڵه بوه‌ستێت و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هه‌موو شوێنه‌كان دروست كردووه و خاوه‌ن كاره‌كانیش ده‌ڵێن، بازاڕیان زۆر خراپه و كڕیار به‌ته‌واوی كه‌م بووه‌ته‌وه، چونكه خه‌ڵك پاره‌ی پێ نییه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌ش ده‌كرد، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رده‌وام پاره‌ی بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و پڕۆژه‌كانی تر خه‌رج ده‌كرد، ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وت به مووچه و پڕۆژه هه‌مووی ده‌خسته‌وه بازاڕ و ده‌ستاوده‌ستكردنی پاره و جووڵه له بازاڕ زۆر ده‌بوو، خه‌ڵك پاره‌ی پێ بوو به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ریی زۆرباشی له‌سه‌ر ئابووری بازاڕ دروست كردبوو، به‌ڵام ئێسته به‌غدا نه پاره‌ی مووچه و نه پاره‌ی پڕۆژه بۆ هه‌رێم نانێرێت، ئه‌وه‌ش دۆخێكی خراپی دروست كردووه.
مه‌ریوان ناسر كه له چێشتخانه كار ده‌كات، به "وشه"ی راگه‌یاند، ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س پێی وابێت ئه‌گه‌ر مووچه نه‌درێت هه‌ندێك شوێن و دوكان هه‌یه هه‌ر كاری خۆیان هه‌یه، به‌ڵام به‌و جۆره نییه، به‌و بێ مووچه‌ییه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر بازاڕ دروست كردووه، هه‌رچی دوكانه دراوسێیه له خوارده‌مه‌نی، دوكانی وشكه، قه‌سابی، دوكانه‌كانی تر هاواریان لێ هه‌ستاوه به‌هۆی بێ بازاڕییه‌وه، چه‌ندان مانگه مووچه نه‌دراوه به فه‌رمانبه‌ران، خه‌ڵك پاره له گیرفانی نییه، فه‌رمانبه‌ر پاره‌ی پێ بێت بازاڕ ده‌جووڵێنێت، پاره‌ی پێ نه‌بێت بازاڕ وه‌ستاوه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێسته خه‌ڵك پاره‌یان پێ نییه، كرێكار كاری ده‌ست ناكه‌وێت، هیچ جووڵه‌یه‌ك نییه، خه‌ڵك ناتوانێت و ناچاریش نییه بچێته چێشتخانه سێ بۆ چوار هه‌زار دینار بدات به نان، ره‌نگه بچێت له‌فه‌یه‌ك بخوات، بازاڕیان به‌راورد به مانگه‌كانی رابردوو بۆ نیوه كه‌می كردووه، ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌هات نانی ده‌خوارد و ئه‌و پاره‌ی ده‌دا، ره‌نگه ئێسته بچێته‌وه ماڵ نان بخوات، یان به پاره‌یه‌كی كه‌متر له بازاڕ شتێكی تر ده‌كڕێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیار نییه مووچه‌كه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت، ره‌نگه سبه‌ی مووچه‌ش بدرێت بازاڕ جووڵه نه‌كات، چونكه نزیكه‌ی دوو مانگ پێش ئێسته مووچه دراوه خه‌ڵك چیتر ناوێرێت پاره زۆر خه‌رج بكات.
بێساران تۆفیق خاوه‌نی دوكانی جلوبه‌رگی پیاوان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌م مانگه ناتوانێت كرێی دوكانه‌كه ده‌ربكات، چونكه فرۆشیان ئه‌وه‌نده كه‌مه به‌شی كرێی دوكان و ئاو و كاره‌با ناكات و ده‌بێت پاره‌ی بخاته سه‌ر، دوكانی جلوبه‌رگ یه‌كێكه له‌و دوكانانه‌ی كه هه‌میشه خه‌ڵك به گیرفانی پڕ و به دڵی خۆش رووی تێده‌كات، ئه‌گه‌ر پاره و مووچه نه‌بێت، خه‌ڵك ئه‌وه‌ی بیری لێ نه‌كاته‌وه جلكڕینه، هه‌ر خۆی ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پاره‌ی پێ نه‌بێت له جه‌ژنیشدا ئاماده نییه جل بكڕێت، ئێسته كه هیچ بۆنه‌یه‌ك نییه، ئه‌وه هه‌ر ئاماده نییه بیكڕێت و له‌بری ئه‌وه ده‌چێت شتێك ده‌كڕێت كه بۆ ماڵ و منداڵه‌كه‌ی به‌سووده و جێیه‌كیان بۆ ده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی بازاڕ ده‌جووڵێنێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه له كاتی خۆید
ناسر ئیسماعیل شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی بازاڕ ده‌جووڵێنێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه له كاتی خۆیدا، فه‌رمانبه‌ر ئه‌گه‌ر بزانێت مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه وه‌رده‌گرێت و گرفتێك نییه، ئه‌گه‌ر به قه‌رزیش بێت ده‌چێت له بازاڕ كه‌لوپه‌ل و شت ده‌كڕێت، یان لانی كه‌م ترسی نییه و ده‌چێته بازاڕ شت ده‌كڕێت و پاره ده‌ستاوده‌ست ده‌كات و دوكانه‌كان بازاڕیان هه‌یه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانیش كه پاره‌یان بۆ خه‌رج بكرێت و پڕۆژه‌ی نوێ بكرێت، به‌هۆیه‌وه بازاڕ ده‌جووڵێت.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانبه‌ر مووچه وه‌رنه‌گرێت بازاڕیش نابێت، بمانه‌وێت یان نا ئێسته ئه‌وه‌ی بازاڕ ده‌جووڵێنێت فه‌رمانبه‌ره، زۆربه‌ی خه‌ڵك مووچه‌خۆرن، ئه‌وه‌ی به‌غدا كردوویه‌تی سستكردن و راوه‌ستانی هه‌موو كه‌رته‌كان و بازاڕیش، ره‌نگه به چه‌ند مووچه‌یه‌كیش ئه‌و دۆخه ئاسایی نه‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌بوو.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی