كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای بواری دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی ئێنته‌رنێتی پشتئه‌ستوور به مانگی ده‌ستكرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌یاندنی عێراق له دانوستاندان تا ئه‌م ئێنته‌رنێته بۆ دانیشتووانی عێراق دابین بكه‌ن.
كاروان عه‌لی ئه‌ندامی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، هه‌وڵی ئه‌وه له ئارادایه یه‌كێك له كۆمپانیا پێشكه‌وتووه‌كانی دابینكردنی ئه‌م جۆره ئێنته‌رنێته، بهێنرێته عێراق.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا له روی ته‌كنیكییه‌وه سوودوه‌رگرتن له‌م خزمه‌تگوزارییه بۆ هاووڵاتییان، له چاو جۆره‌كانی تری ئێنته‌رنێت زۆر ئاسانتره، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی گرانتره.
به‌گوته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك بێته عێراق و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گرێبه‌ست بكات، ئه‌وا مه‌رج نییه خه‌ڵك به زۆره‌ملێ خزمه‌تگوزارییه‌كه بكڕن، به‌ڵكو ئازاده هه‌ر كه‌سێك بۆ خۆی هێڵه‌كه دابین ده‌كات یان نا.
یه‌كێك له پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراق ئه‌وه‌یه ركابه‌ریی دابینكردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه
یه‌كێك له پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراق ئه‌وه‌یه ركابه‌ریی دابینكردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له عێراق زیاتر بكات، به هه‌بوونی كۆمپانیای جۆراوجۆر، خه‌ڵك باشترین خزمه‌تگوزاریی ئێنته‌رنێت به هه‌رزانترین نرخ دابین بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی
مێدڵست نیوز، ئه‌و سێ كۆمپانیایه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له دانوستاندان، بریتین له كۆمپانیاكانی one web , space x و Amazon و پێشبینی ده‌كرێ یه‌كێكیان له داهاتوودا ئه‌و خزمه‌تگوزارییه دابین بكات.
پێویسته بگوترێ دابینكردنی ئه‌م ئێنته‌رنێته هیچ پێویستییه‌كی به وایه‌ر نییه، به‌ڵكو له رێی ئامێرێك هه‌ر له ماڵه‌وه راسته‌وخۆ ئێنتهرنێتهكه وه‌رده‌گیرێت و به وای فای بڵاو ده‌كرێته‌وه.