ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، له پلانیاندایه به هاوكاریی ئیسرائیل، گازی سروشتی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌ربهێنن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له مانگی داهاتوودا یان دوو مانگی تر سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
ئه‌و باسی له‌وه كردووه كه پرسی ده‌رهێنانی گازی سروشتی له كێڵگه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، پێویستی به كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی ته‌كنیكیی پێشكه‌وتوو هه‌یه و له‌و گفتوگۆیانه‌ی له داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌یانبێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به رێككه‌وتن بگه‌ن.
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت پێوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌هێز بكاته‌وه.
پێویسته بگوترێ توركیا و ئیسرائیل له ساڵانی رابردوودا پێوه‌ندییه‌كانیان تا ئاستێك رووی له ساردی كردبوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت پێوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌هێز بكاته‌وه.
توركیا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هێزی ره‌وانه‌ی لیبیا كرد و له ململانێكانی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌دا رۆڵی گێڕا و یه‌كێك له ئامانجه‌كانی توركیا، ئه‌وه بووه هه‌ژموونی خۆی له‌و ناوچه‌یه و ده‌ریای ناوه‌ڕاست چ له رووی سه‌ربازی و چ له به‌رهه‌مهێنانی وزه زیاد بكات.
توركیا چاوی له‌و گازه‌یه كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵكه‌وتووه، به‌شێك له‌و كێڵگانه‌ش وڵاتانی ناوچه‌كه ناكۆكییان له‌سه‌ری هه‌یه، توركیا به هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌یه‌وێ پێگه‌كه‌ی خۆی جێگیرتر بكات.