هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی كۆنگرێس بۆ رێگریكردن له داخرانی حكوومه‌ت، بودجه‌یه‌كیان په‌سند كرد كه كاتییه و بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ كاری پێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌كه له‌لایه‌ن كوین مه‌ك كارتی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا خرایه ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا. له ئه‌نجوومه‌نه‌كه 335 نوێنه‌ر ده‌نگیان به پڕۆژه‌كه دا و 91 نوێنه‌ری تریش دژی پڕۆژه‌كه ده‌نگیان دا. حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتێكی مابوو دابخرێت و له دواین خوله‌كدا خرایه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كرا.
بۆ په‌سندكردنی پڕۆژه‌كه، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پێویستی به دوو له‌سه‌ر سێی نوێنه‌ران هه‌بوو كه ده‌یكرده 290 نوێنه‌ر له 435 نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نه‌كه. له ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆماریخوازان خاوه‌نی 221 نوێنه‌ر و دیموكراته‌كانیش خاوه‌نی 212 نوێنه‌رن.
له ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆماریخوازان خاوه‌نی 221 نوێنه‌ر و دیموكراته‌كانیش خاوه‌نی 212 نوێنه‌رن
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، كۆماریخوازه توندڕه‌وه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان كردبوو كه ده‌نگ به‌و پڕۆژه‌یه ناده‌ن، بۆیه ئه‌و مه‌ترسییه هه‌بوو ره‌ت بكرێته‌وه، به‌ڵام دواجار وادیاره ژماره‌ی توندڕه‌وه‌كان كه‌م بوو، بۆیه پڕۆژه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
پڕۆژه‌كه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا و 88 سیناتۆر ده‌نگیان پێ دا و نۆی تریش دژی پڕۆژه‌كه ده‌نگیان دا.
پێویسته بگوترێ كۆماریخوازه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زۆرینه‌ن، به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نی پیران دیموكراته‌كان زۆرینه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگیان به پڕۆژه‌كه دا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش واژووی كرد و به فه‌رمی بووه یاسا و خرایه جێبه‌جێكردن و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای له داخستن رزگار كرد.