وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، له پلانیدایه 36 به‌نداو به‌مه‌به‌ستی گلدانه‌وه‌ی ئاو له بیابانه‌كان و پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق بنیات بنێت.
عۆن دیاب وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئاماژه‌ی دا، دوای چوار ساڵ له وشكه‌ساڵی، پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن بارانه‌كان زیاد بكه‌ن، بۆیه پێیان باش بووه له ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا 36 به‌نداوی گه‌وره و بچووك بنیات بنێن.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، به‌نداوه‌كان ده‌كه‌ونه بیابانه‌كانی رۆژئاوای عێراق، بیابانی سه‌ماوه، ناوچه‌كانی باكور و باشوور و رۆژهه‌ڵاتی عێراق.
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، بنیاتنانی دوو به‌نداو هه‌ر له‌مساڵدا ده‌ست پێ ده‌كات و به‌نداوێكیش له پارێزگای كه‌ربه‌لا ته‌واو بووه و ئاماده‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاوه.
بنیاتنانی دوو به‌نداو هه‌ر له‌مساڵدا ده‌ست پێ ده‌كات
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌و وه‌زاره‌ته خستوویه‌ته روو، كۆی ئه‌و به‌نداوانه‌ی له عێراق به‌مه‌به‌ستی گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران بنیات نراون، 25 به‌نداون و زۆربه‌یان توانای گلدانه‌وه‌ی زیاتر له 300 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه، چوار به‌نداویشیان 70 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو ده‌توانن گل بده‌نه‌وه.
بەهۆی سیاسەتە خراپەکانی ئێران و تورکیا، ئەو ئاوە زۆر کەمی کردووە کە دەڕژێتە رووبارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواش زۆرترین کاریگەریی خستووەتە سەر عێراق و بۆیەش گرتنەبەری ئەو رێکارانە دەتوانێت کاریگەری بۆ سەر بووژانەوەی بەشێک لە ناوچەکان هەبێت.