عێراق به‌شێكی كه‌م له نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ئوردن ده‌كات، به‌ڵام به نرخێكی زۆر هه‌رزانتر و 14 دۆلار كه‌متر له نرخی فه‌رمی به ئوردنی ده‌فرۆشێت.
وه‌ك پێشتریش وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا حكوومه‌تی عێراق، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به 92 دۆلار و پێنج سه‌نت فرۆشتووه، به‌ڵام نرخی ئه‌و نه‌وته بۆ ئوردن بریتی بووه له 78 دۆلار.
ئه‌مه ده‌ریده‌خات له مانگی رابردوودا عێراق 449 هه‌زار و 423 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئوردن كردووه و له‌و نه‌وته‌ش 35 ملیۆن دۆلاری ده‌ست كه‌وتووه. كۆمپانیاكه روونی نه‌كردووه‌ته‌وه هۆكاری هه‌رزانفرۆشكردنی نرخی نه‌وت به ئوردن بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له مانگی رابردوودا عێراق 449 هه‌زار و 423 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئوردن كردووه
پێویسته بگوترێ عێراق، مانگی رابردوو له فرۆشتنی نه‌وت سه‌رووی نۆ ملیار دۆلار و 494 ملیۆن دۆلاری ده‌ست كه‌وتووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له مانگی رابردوودا 103 ملیۆن و 143 هه‌زار و 199 به‌رمیل نه‌وتیان فرۆشتووه كه بۆ هه‌ر رۆژێكی ده‌كاته سێ ملیۆن و 438 هه‌زار به‌رمیل.