وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێك به هاوكاری چه‌ند وڵاتێكی تر، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین كۆ ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی دواین گۆڕانكارییه‌كانی نرخی نه‌وت و پرسی هه‌نارده بكه‌ن.
یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانی رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س ئه‌وه بووه، نه‌وتی كه‌متر بخاته بازاڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له نرخه‌كه‌ی بكات و له‌م رووه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا دیسان نرخی نه‌وت رووی له دابه‌زین كردووه و ئێسته به 80 دۆلار ده‌فرۆشرێت، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری درێژه‌دان به سیاسه‌تی سنوورداركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت، نرخه‌كه‌شی به‌رز ببێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپێك رۆژی پێنجشه‌م 30 تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا روون ده‌بێته‌وه ئه‌و وڵاتانه تا كۆتایی ساڵی 2024 ده‌خوازن چ قه‌باره‌یه‌ك له نه‌وت بخه‌نه بازاڕه‌وه.
بڕیار بوو كۆبوونه‌وه‌كه هه‌فته‌ی رابردوو بكرێ، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له وڵاتانی ئه‌فریقا دواخرا.
له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئۆپێك، ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیاد كردووه
له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئۆپێك، ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیاد كردووه و ده‌یه‌وێ قه‌ره‌بووی كه‌میی نه‌وت له بازڕ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه له‌سه‌ریان گران نه‌وه‌ستێت.
بازاڕی نه‌وت به‌ستراوه‌ته‌وه به قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوو و پێداویستی و هه‌رچه‌نده زیاتر بێ، ئه‌وا ده‌بێ خستنه‌ڕووش زیاد بكرێ، ئه‌گه‌رنا نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه و پێچه‌وانه‌كه‌شی نرخ كه‌م ده‌كاته‌وه.