له ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا له ئێران، 882 هه‌زار و 471 ئۆتۆمبێل به‌رهه‌م هاتووه و به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، 18% زیادی كردووه.
به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان و بازرگانیی ئێران، له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌رهه‌م هاتوون، 747 هه‌زار و 491 ئۆتۆمبێلیان بچووكن و ئه‌وه‌ی تری جۆری گه‌وره‌ن. ساڵی رابردوو له هه‌شت مانگدا 651 هه‌زار و 36 ئۆتۆمبێلی بچووك به‌رهه‌م هات.
ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌رزانه‌ی ئێران به‌رهه‌میان ده‌هێنێت، به‌شێكیان له جۆری پیكه‌ب وانێتن و ژماره‌یان ده‌گاته 106 هه‌زار و 733 ئۆتۆمبێل، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا 607 ئۆتۆمبێلی جۆری ڤان، 589 پاس و مینی پاس و 607 ئوتوبوس یان پاسی گه‌وره و 24 هه‌زار بارهه‌ڵگر به‌رهه‌م هاتوون.
بەگوێرەی مێهرنیوز، له ئێران ئۆتۆمبێل جگه له كه‌رتی گشتی، له كه‌رتی تایبه‌تیش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و پشكی به‌رهه‌می كه‌رتی تایبه‌ت له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل ده‌گاته 23%.
ئۆتۆمبێله‌كانی ناوخۆی ئێران له رووی كوالێتییه‌وه به‌رز نین و زیاتر بۆ پێداوستی ناوخۆیه، ژماره‌یه‌كی كه‌می بۆ وڵاتانی ده‌روبه‌ر به‌تایبه‌تی عێراق هه‌نارده ده‌كرێت.
ئه‌و وڵاته باجێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر به‌رهه‌می ئۆتۆمبێلی ده‌ره‌كی، بۆیه خه‌ڵك ناچارن سوود له ئۆتۆمبێلی ناوخۆ وه‌ربگرن.