وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێك به هاوكاریی چه‌ند وڵاتێكی تر، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین بڕیاریان دا سه‌رووی دوو ملیۆن به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره نرخی نه‌وتی دابه‌زاند له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رزی بكاته‌وه.
یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانی رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س ئه‌وه بووه، نه‌وتی كه‌متر بخاته بازاڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له نرخه‌كه‌ی بكات و له‌م رووه‌وه له رابردوودا سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی وایكرد، نرخی نه‌وت دابه‌زێت بۆ متمانه‌ی كه‌می وه‌به‌رهێنه‌ران به‌و بڕیاره‌ی ئۆپێك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی ناو رێككه‌وتنه‌كه كه وایكرد گومانه‌كه زیاتر ببێت، ئه‌وه بوو ئۆپێك نه‌ك وه‌ك بڕیار، به‌ڵكو وڵاتانی سه‌رپشك كرد ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی بۆیان دانراوه كه‌می بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات وڵاتان ده‌توانن بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.
وڵاتانی سه‌رپشك كرد ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی بۆیان دانراوه كه‌می بكه‌نه‌وه
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت، كه له سێ رۆژی یه‌كه‌می هه‌فته‌بازاڕی رابردووی بۆرسه له 79 دۆلار و و 72 سه‌نته‌وه گه‌یشتبووه نزیكه‌ی 84 دۆلار، به‌ڵام له دوو رۆژی رابردوودا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، دواجار نرخه‌كه‌ی به 79 دۆلار و 10 سه‌نت داخرا.
جگه له‌مه دوو هۆكاری تر كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌بووه، یه‌كه‌میان كه‌مبوونه‌وه‌ی داخوازیی له بازاڕه‌كان بۆ كڕینی نه‌وت، دووه‌میش ئه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئۆپێك، ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیاد كردووه.
بازاڕی نه‌وت به‌ستراوه‌ته‌وه به قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوو و پێداویستی و هه‌رچه‌نده زیاتر بێ، ئه‌وا ده‌بێ خستنه‌ڕووش زیاد بكرێ، ئه‌گه‌رنا نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه و پێچه‌وانه‌كه‌شی نرخ كه‌م ده‌كاته‌وه.