له خاكی به‌پیتی گه‌رمیان سێ جۆر برنجی بازاڕگه‌رم به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و ساڵانه‌یش ده‌نێردرێنه شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.
له‌م وه‌رزه‌دا جووتیارانی گه‌رمیان خه‌ریكی دوورینه‌وه‌ی چه‌ڵتووكن و له به‌رهه‌مه‌كانیان و هه‌نارده‌كردنی برنج ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕن. نه‌گازه‌ی بازیان، نه‌گازه‌ی كوردی و چه‌ڵتووكی به‌رازیلی، له‌و سێ جۆر برنجه‌ن كه له گه‌رمیان داده‌چێنرێن و به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
محه‌ممه‌د عه‌بدوڵای جووتیار كه 30 دۆنم برنجی داچاندووه، ده‌ڵێ، برنجه‌كه باشه و خواستی زۆری له‌سه‌ره، جگه له به‌كارهێنانی له هه‌رێم، بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقیش ڕه‌وانه ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌و زانیارییه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه وا پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌مساڵی چه‌ڵتووكی گه‌رمیان زیاتر له هه‌زار و 400 تۆن بێت.
ئیسماعیل محه‌مه‌د لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزاریی كشتوكاڵی گه‌رمیان، گوتی: "زیاتر له هه‌زار و 600 دۆنم زه‌ویی گه‌رمیان به برنج داچێنراوه، وا ده‌خه‌مڵێنین هه‌زار و 400 تۆن به‌رهه‌ممان هه‌بێت، دوای پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی گه‌رمیان بۆ برنج، ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی تری هه‌رێم و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌كرێت."
برنجی كوردی له هه‌رێمی كوردستان بره‌وی زۆری هه‌یه، جگه له‌وه له ناوچه‌كانی عێراقیش خواستی زۆری په‌یدا كردووه، حكوومه‌تی هه‌رێمیش ساڵانه گه‌شه به‌و كه‌رته ده‌دات و پشتیوانیی جووتیاران ده‌كات.