سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كردووه، ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری پڕ له دۆلار گه‌یشتووه‌ته بانكی بازرگانی عێراقی كه ملیۆنان دۆلاریان هه‌ڵگرتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی كانوونی یەكەم، سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی عێراق به میدیاكانی راگه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی پلانی بانكی بازرگانی عێراقی (TBI) بۆ هاورده‌كردنی دۆلار، ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر كه ملیۆنان دۆلاریان هه‌ڵگرتووه گه‌یشتوونه‌ته بانكی بازرگانی.
به گوته‌ی ئه‌و سەرچاوەیە، هاورده‌كردنی ئه‌و بارهه‌ڵگره دۆلارانه بۆ دابینكردن و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی تایبه‌ت به دۆلاره و له رۆژانی داهاتوودا ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری تری پڕ له دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌گاته عێراق.
به گوێره‌ی قسه‌ی شاره‌زایان هاتنی ئه‌و دۆلارانه بۆ عێراق كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی له بازاڕٍدا ده‌بێت كه تا ئێسته نرخه‌كه‌ی جێگیر نه‌بووه و به‌رده‌وام له به‌رز و نزمییه.