لەگەڵ ئەوەى دوێنێ نزمترین ئاستى لە شەش مانگى رابردوو تۆمار کرد، ئەمڕۆ هەینى، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت كه بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 51 سەنت بەرزبووەتەوە.
داتاکانی بازاڕی نەوت ده‌ریانخستووه، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 70 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هۆكاری دابه‌زینى نه‌وت و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى له نرخه‌كان هه‌یه بۆ سستبوونی بازاڕه‌كانی چین و به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراو له ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌ته نه‌رمه‌كانی ئۆپێك به گشتی و سعوودیه به‌تایبه‌تی بۆ خستنه‌ڕوو هه‌ژمار ده‌كرێت. سعوودیە لەم رۆژانەدا خۆی راستەوخۆ نرخی نەوتی بۆ کڕیارەکانی دابەزاندووە.
هه‌فته‌ی رابردوو وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێك به هاوكاریی چه‌ند وڵاتێكی تر، بڕیاریان دا سه‌رووی دوو ملیۆن به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنان كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنیی نه‌خسته بازاڕ و له‌و كاته‌وه نه‌وت رووی له دابه‌زینه.
یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانی رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س ئه‌وه بووه، نه‌وتی كه‌متر بخاته بازاڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له نرخه‌كه‌ی بكات و له‌م رووه‌وه له رابردوودا سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی وایكرد، نرخی نه‌وت دابه‌زێت بۆ متمانه‌ی كه‌می وه‌به‌رهێنه‌ران به‌و بڕیاره‌ی ئۆپێك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی ناو رێككه‌وتنه‌كه كه وایكرد گومانه‌كه زیاتر ببێت، ئه‌وه‌بوو ئۆپێك نه‌ك وه‌ك بڕیار، به‌ڵكو وڵاتانی سه‌رپشك كرد ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی بۆیان دانراوه كه‌می بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات وڵاتان ده‌توانن بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.
جگه له‌مه دوو هۆكاری تر كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌بووه، یه‌كه‌میان كه‌مبوونه‌وه‌ی داخوازیی كڕینی نه‌وت له بازاڕه‌كان به‌تایبه‌تی چین، دووه‌میش ئه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئۆپێك، ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیاد كردووه.
بازاڕی نه‌وت به‌ستراوه‌ته‌وه به قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوو و پێداویستی و هه‌رچه‌نده زیاتر بێ، ئه‌وا ده‌بێ خستنه‌ڕووش زیاد بكرێ، ئه‌گه‌رنا نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه و پێچه‌وانه‌كه‌شی نرخ كه‌م ده‌كاته‌وه.