نرخى په‌تاته‌و پیاز و ماسى له بازاڕه‌كاندا هه‌رزان بووه، ماسى فرۆشێكیش ده‌ڵێت، ماسى زیندوو هه‌رزان بووه و ماسییه‌كى زۆر له بازاڕه‌كاندا هه‌یه.
بڕیار جه‌بار له عه‌لوه‌ى سلێمانى، به "وشه"ى راگه‌یاند، نرخى په‌تاته و پیاز له عه‌لوه دابه‌زیووه و بۆ یه‌ك كیلۆ تا ده‌گاته ده‌ستى هاووڵاتییان 500 دیناره، دوو كیلۆ په‌تاته له ده‌ره‌وه‌ى عه‌لوه به هه‌زار دیناره، پیاز كیلۆى 500 دیناره.
زیاتر گوتى، به‌رهه‌مى ناوخۆ به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌ڕوات له سه‌وزه و میوه‌كان، به‌ڵام په‌تاته له‌ناوخۆ زۆره و ئێسته كاتى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى ناوخۆى په‌تاته‌یه و پیازیش ئه‌گه‌ر له كۆگاكان مابێت، ئه‌ویش به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌ڕوات.
سامان كه‌ریم، ماسیفرۆش، به "وشه"ى راگه‌یاند، نرخى ماسى له بازاڕه‌كاندا هه‌رزان بووه، یه‌ك كیلۆ ماسى زیندوو خوار دوو كیلۆ، 4500 دیناره، له سه‌ره‌وى دوو كیلۆو گه‌وره‌تر پێنج هه‌زار دیناره، ماسییه‌كى زۆر له بازاڕه‌كاندا هه‌یه و ئه‌وه‌ش وایكردووه نرخه‌كه‌ى هه‌رزان بێت.
هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رهه‌مى په‌تاته زیاتر له خۆبژێوى به‌رهه‌مده‌هێنێت و به‌رهه‌مى ساڵانه سه‌تان هه‌زار تۆن ده‌بێت، پیاز له ماوه‌ى پێگه‌یشتنى ناوخۆ له مانگى ئایار تا مانگى تشرینى یه‌كه‌م كوردستان خۆبژێووییه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى