جۆرێك له ده‌رمانی قڕكه‌ری تایبه‌ت به له‌ناوبردنی گیا له بازاڕدا هه‌یه، زیان به گه‌نمی جووتیاران گه‌یاندووه. جووتیارێك ئاشكرای كرد، ده‌رمانێك هه‌یه له جیاتی گه‌یاندنی سوود، زیان به به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و هۆكاره له زه‌ردبوونی گه‌نمی جووتیاران.
له سنووری پارێزگای سلێمانی له چه‌ندان گوند ئه‌و قڕكه‌رانه زیانیان له گه‌نمی جووتیاران داوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه جووتیارێكی زۆر تووشی زیان بن و گه‌نمه‌كه‌یان بسووتێت و تووشی گرفت بن.
خه‌سره‌و جاف جووتیاری نموونه‌یی له شاره‌زوور، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ جۆرێك له قڕكه‌ر كه بۆ له‌ناوبردن و سووتاندنی گیا به‌كار ده‌هێنرێت، جووتیاران به‌كاریان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نمه‌كانیان پاك بكه‌نه‌وه له گیا، به‌ڵام به زیان به‌سه‌ر خۆیاندا شكاوه‌ته‌وه و زیانی له گه‌نمی جووتیاران داوه و گه‌نمه‌كانیان سووتاندووه، ئه‌و قڕكه‌رانه له بازاڕ هه‌ن و له چه‌ندان وڵاته‌وه هاورده كراون، به‌ڵام زیانیان بۆ گه‌نمی جووتیاران هه‌یه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، جۆری ئه‌و قڕكه‌رانه زۆرن، به‌ڵام بایه‌ری ئه‌ڵمانی ئه‌تڵه‌نتیش، ئه‌و جۆره‌یه كه زیان له گه‌نمی جووتیاران ده‌دات و له ناوچه‌كه چه‌ندان جووتیار به‌كاریان هێناوه، زیانی له گه‌نمه‌كانیان داوه و سووتاندوویه‌تی و زه‌ردی كردووه و لاواز بووه، ئه‌وه وا ده‌كات له كۆتاییدا كوالێتیی گه‌نمه‌كه دابه‌زێت و به‌رهه‌می كه‌م بكاته‌وه، ئه‌و جووتیارانه‌ش به‌كاریان هێناوه ئه‌و زیانه به‌ر گه‌نمه‌كانیان كه‌وتووه، به‌شێك له‌و هۆكاره‌ش بۆ جووتیاره‌كان خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌هۆی زۆر به‌كارهێنان و نه‌زانین و نه‌گونجاوی كاتی رشاندنه‌كه، چونكه ده‌رمان هه‌یه له‌سه‌ری نووسراوه ده‌بێت كاته‌كه‌ی گونجاو بێت، پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها شێوازی گرتنه‌وه‌كه‌ی.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، له سنووری شاره‌زوور چه‌ندان جووتیار زیانیان به‌ركه‌وتووه، جووتیار هه‌یه 30 دۆنمی كردووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌كار هێناوه، ده‌رمانه‌كه و نه‌زانینی خۆی وایكردووه گه‌نمه‌كه‌ی بسووتێت كه له جۆری سلێمانی دووه و جۆرێكی باشی بنه‌تۆوه.
كاسترۆ مه‌عرووف شاره‌زای بواری كشتوكاڵ، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و قڕكه‌رانه كه له بازاڕن زیانیان له گه‌نمی جووتیاران داوه، به‌هۆیه‌وه گه‌نمی جووتیاران زه‌رد بووه و سووتاوه و ئه‌وه‌ش واده‌كات ره‌نج و خه‌رجی جووتیاران له‌ناو ببات، ئه‌و قڕكه‌رانه له بازاڕه‌كان هه‌ن و پێویسته به‌دواداچوون بكرێت بۆیان.
ئه‌نوه‌ر سه‌عید جووتیارێكی تره و به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و قڕكه‌رانه شێوازی به‌كارهێنانیان زۆر قورس و ئاڵۆزه، ئه‌وه‌ی روونه و جووتیار ده‌یزانێت ئه‌وه‌یه كه چه‌ند لیتری بۆ چه‌ند لیتر ئاو به‌كار دێت، زۆربه‌ی جووتیار زیاتر به‌كار ده‌هێنێت پێی وایه تا قڕكه‌ری زیاتر بكاته ئاوه‌كه‌وه، گیاكه باشتر له‌ناو ده‌بات، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت به‌پێی رێنوێنییه‌كان به‌كار بهێنرێت، هه‌روه‌ها چه‌ندان رێنوێنیی تری له‌سه‌ره كه تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و قڕكه‌ره‌یه و پێویسته جووتیاران به وریاییه‌وه به‌كاری بهێنن تا تووشی زیان نه‌بن.
وشه/ هۆشیار عه‌لی