له دوێنێ دووشه‌مه‌وه كه هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كراوه‌ته‌وه، نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش له كاتێكدایه دوو هه‌فته بوو بازاڕی نه‌وت به ره‌نگی سه‌وز داده‌خرا. نوێترین هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پێوەندیی بە فەرمانێکی ترەمپ هەیە.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانیی نه‌وت، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 72 دۆلار و 60 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، نرخی نه‌وتی تێكساس به 69 دۆلار و 37 سه‌نت و نه‌وتی ئۆپیك به 74 دۆلار و 91 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
نوێترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریكا بە رێژەی 25% باجی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا سه‌پاندووه كه نه‌وتی ڤه‌نزوێلا ده‌كڕن، له هه‌مان كاتدا بۆ رێگریكردن له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت، مۆڵه‌تی كۆتاهێنان به چالاكییه‌كانی كۆمپانیای شێڤرۆن له ڤه‌نزوێلای بۆ دوو مانگی تر درێژ كردووه‌ته‌وه.
هۆكارێكی تر بریتییه له سووربوونی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به سزاكانی له دژی ئێران، ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه سزا ده‌دات كه نه‌وتی ئێران ده‌كڕن یان ده‌گوازنه‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو كۆمپانیایه‌كی چینیی سزا دا.
جێی باسه دابه‌زینی نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا پێوه‌ندی به به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا، سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سیاسه‌ته‌كانی ئۆپێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و پێشبینییه‌كان بۆ پاشه‌كشه‌ی ئابووری دنیا، له‌پاڵ ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان هه‌بوو.