بەراورد بە دوێنێ، بەهای زێڕ لە بازاڕەكانی دنیادا رووی لە نزمبوونەوە كردووە، ئەمەش كاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان دروست كرد.
ئەمڕۆ دووشەم 28ـی نیسان، شاخەوان مەمەد لە زێڕنگریی ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نزم بووەتەوە، ئەوەش بەپێی گۆڕانكاری لە نرخی زێڕ لە بۆرسەی دنیا.
باسی لەوەش كرد، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی دنیادا بە سێ هەزار و 297 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا، لە كاتێكدا هەفتەی رابردوو نرخی ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 400 دۆلار.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئێستە نرخەكەی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 بە 590 هەزار دینارە
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 690 هەزار دینارە
مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 بە 790 هەزار دینارە