له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا هانى عێراق ده‌دات له رووى بازرگانى و وزه‌وه خۆى له كاریگه‌ریى هه‌ژموونى ئێران بهێنێته ده‌ره‌وه، كه‌چى عێراق رای گه‌یاندووه، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى قه‌باره‌ى بازرگانى خۆى له‌گه‌ڵ ئێران به 25 ملیار دۆلار بگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 29ى نیسان، حازم خالیدى راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له
لێدوانێكیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی قه‌باره‌ى بازرگانى خۆى له‌گه‌ڵ ئێران له 11ى ملیاره‌وه بۆ 25 ملیار به‌رز ده‌كاته‌وه. خالیدى ئه‌و لێدوانه‌ى له كاتێكدا داوه كه سه‌ردانى ئێرانى كردووه و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ئابوورى ئێران و چه‌ندان به‌رپرسى تر كۆبووه‌ته‌وه.
كۆى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر 70 ملیار دۆلاره، ئێران و توركیا به‌شێكى زۆر له‌و قه‌باره‌یه پێكده‌هێنن.
له دواى 2003 وه عێراق بووه‌ته بازاڕێكى گه‌وره‌ى شتومه‌كى ئێرانى، له ماوه‌ى رابردوودا ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار هانى عێراقى داوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕووى ئابوورى و وزه، خۆى له هه‌ژموونى ئێران رزگار بكات.