كۆمپانیای بیمه‌ی سویسرایی بڵاوی كرده‌وه، زیانی رووداو و كاره‌ساته سروشتییه‌كانی ساڵی 2025 بۆ سه‌ر كۆمپانیاكانی دڵنیایی، ده‌گاته سه‌رووی 145 ملیار دۆلار.
ئه‌و ژماره‌یه‌ی راگه‌یه‌نراوه به‌راورد به ساڵی رابروو، 6% زیادی كردووه. كۆی قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ساڵی 2024 بریتی بوو له 137 ملیار دۆلار.
راپۆرته‌كه باسی له‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه كرد كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا دارستانه‌كانی لۆس ئه‌نجلۆسی گرته‌وه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی زیانی 40 ملیار دۆلار به كۆمپانیاكانی دڵنیایی بگات.
فراوانبوونی شاره‌كان و لاوازیی به‌شێك له شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون و پڕۆژه‌كان به‌رانبه‌ر به كاره‌ساته سروشتییه‌كان و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، به گرنگترین هۆكاری زیانه‌كان داده‌نرێن.
ئه‌و زیانانه‌ی باس كراون، پێوه‌ندییان به‌و كۆمپانیایانه هه‌یه كه لای خۆیان تۆماریان كردوون و ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م زیانه‌كان بخه‌مڵێنرێن، ئه‌وا قه‌باره‌كه‌ی زۆر زیاتر ده‌بێت. قه‌باره‌ی زیانه‌كان له ساڵی 2024دا سه‌رووی 318 ملیار دۆلار و له ساڵی 2023 بریتی بووه له 292 ملیار دۆلار.
له وڵاتان زۆربه‌ی پڕۆژه‌كان و ته‌نانه‌ت سامانی وه‌ك ئۆتۆمبێل و خانوو و كۆمپانیاكان بیمه ده‌كرێن و كه‌رتی بیمه ئه‌گه‌ر كه‌رتێكی گرنگی داهات بێ، له هه‌مان كاتدا زیانه‌كانیش هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه.