نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا له دووشه‌مه‌وه به خێرایی رووی له دابه‌زین كردووه و بۆ سێیه‌م رۆژ له هه‌فته‌بازاڕه‌كه، به ره‌نگی سوور گۆڕانكاریی به‌سه‌ر نرخه‌كاندا هاتووه و درێژه‌ی به دابه‌زینه‌كانی بازاڕی نه‌وت له هه‌فته‌كانی رابردوو داوه، له ئاستی مانگانه‌شدا نزمترین نرخی له‌وه‌ته‌ی سه‌رده‌می كۆرۆناوه تۆمار كردووه و ته‌نیا له‌م مانگه‌دا 15% له به‌هاكه‌ی دابه‌زیوه.
به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی جیهانیی نه‌وت، ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 62 دۆلار و 22 سه‌نت مامه‌له‌ی پێوه ده‌كرێت كه نزمترین نرخیه‌تی له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا تۆماری كردبێت. نه‌وتی تێكساس به 59 دۆلار و 32 سه‌نت و نه‌وتی ئۆپیك به 68 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
پێویسته بگوترێ نرخی نه‌وت له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ڵكشابوو، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌واڵی ئه‌رێنی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژه ئابوورییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین له‌باره‌ی پێناسی گومرگی بڵاو بووه‌وه. قسه‌ی ئه‌وه كرا ئه‌مه‌ریكا و چین له‌سه‌ر پرسی بازرگانی به رێككه‌وتنێكی نوێ بگه‌ن .
له مانگی نیساندا پرسی شه‌ڕی پێناسی گومرگیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وڵاتان به گشتی و چین به‌تایبه‌تی، زۆرترین كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر بازاڕی نه‌وت هه‌بووه و سه‌رووی 15% له نرخه‌كه‌ی كه‌م كردووه‌ته‌وه و به زۆرترین دابه‌زینی مانگانه‌ی نرخی نه‌وت له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2021 هه‌ژمار ده‌كرێت.
شه‌ڕی ئابووری و بازرگانی ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی ئابووریی دنیا، له‌م كاته‌شدا داخوازی بۆ كڕینی نه‌وت كه‌م ده‌كات و نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت.