سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى عێراق تاوتوێى ره‌تكردنه‌وه‌ى بودجه‌ى ئه‌مساڵ ده‌دات و بۆ پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران و سه‌رمووچه‌یان، ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى بڕیار ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ى نیسان،
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى عێراق تاوتوێى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بودجه‌ى ئه‌مساڵ ده‌كات و هیچ شتێك ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ناكات. سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، "ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران راگه‌یاندووه، له خشته داراییه‌كانى بودجه، كورتهێنانێكى زۆر گه‌وره هه‌یه"، بۆیه به‌گوێره‌ى ئه‌م لێدوانانه بێت، ئه‌وا خشته‌كانى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ناكرێت.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بودجه نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق بڕیارێك بدات بۆ ئه‌وه‌ى پله به‌رزكردنه‌وه و سه‌رمووچه ده‌ست پێ بكاته‌وه كه به هۆى دواكه‌وتنى بودجه وه‌ستابوو.