تیمی هەژماری من رای گەیاند، لە ماوەی چوار رۆژدا زیاتر لە دوو هەزار كارتیان لە سلێمانی بۆ مووچەخۆران گەڕاندووەتەوە و لە پڕۆژەكەدا سوودمەند بوون.
تیمی هەژماری من رای گەیاند، لە چوار رۆژدا لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، دوو هەزار و 37 كارتیان گەڕاندووەتەوە بۆ مووچەخۆران.
هەر لەو ماوەیەدا هەزار و 314 مووچەخۆر لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری مندا تۆمار كردووە.
بڕیارە بەمزووانە تەواوی مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بخرێنە سەر هەژماری من و تا كۆتایی ساڵ، پرۆسەی بەدیجیتاڵكردنی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەواو بكرێت.