بەراورد بە دوێنێ، بەهای زێڕ لە بازاڕەكانی دنیادا رووی لە نزمبوونەوە كردووە، ئەمەش كاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان دروست كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی ئایار، شاخەوان مەمەد لە زێڕنگریی ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نزم بووەتەوە، ئەوەش بەپێی گۆڕانكاری لە نرخی زێڕ لە بۆرسەی دنیا.
باسی لەوەش كرد، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی دنیادا بە سێ هەزار و 221 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا، لە كاتێكدا هەفتەی رابردوو نرخی ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 313 دۆلار.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئێستە نرخەكەی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 بە 575 هەزار دینارە
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 667 هەزار دینارە
مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 بە 763 هەزار دینارە