ئاژانسى ستانده‌ر ئاند پوورز كه دامه‌زراوه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ پۆلینكردنى متمانه‌ى دارایى، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه‌سیستمى بانكى له عێراق له ئاستێكى مه‌ترسیداردایه. به‌رپرسێكى پێشووى بانكى ناوه‌ندى عێراقیش هه‌ڵسه‌نگاندنى دامه‌زراوه‌كه به ره‌وا ده‌زانێت و هۆكاره‌كانى مه‌ترسیدارى بانكه عێراقییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كى ئایار، ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز ئاماژه‌ى به ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێكى ئاژانسى ستانده‌ر ئاند پوورز (S&P Global Ratings) كردووه، كه باس له ئاستى سیستمى دارایى و بانكى عێراق ده‌كات و به‌وپه‌ڕى "مه‌ترسیدار" وه‌سفى ده‌كات. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه تایبه‌ته به پۆلینكردنى متمانه‌ى دارایى (Credit rating) 10 ریزبه‌ندى بۆ پۆلینكردنى وڵاتان و دامه‌زراوه داراییه‌كان هه‌یه، عێراقى له دوایین په‌له داناوه هاوشان له‌گه‌ڵ نێجیریا و ئۆكرانیا، كه متمانه‌ى دارایى و تواناى قه‌رزى بانكى ئه‌و وڵاتانه له‌وپه‌ڕى مه‌ترسیدایه.
مه‌حموود داغر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پێشوو له بانكى ناوه‌ندى عێراق، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز، باسى له ره‌وایه‌تى ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه كردووه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ریزبه‌ندییه چه‌ندان ساڵه هه‌یه، به هۆى "ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى رووبه‌ڕووى سیستمى عێراقى ده‌بێته‌وه، سه‌قامگیرى رێژه‌یى، سروشت ململانێ له ناوچه‌كه".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هۆكارانه، چه‌ندان هۆكارى تر‌ى دارایى هه‌ن له‌وانه: سزادانى بانكه‌كان، كێشه‌ى حه‌واڵكردن، كورتهێنان له دارایى گشتى.
له ماوه‌ى رابردوودا له عێراق كۆنگره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، بۆ رێكخستنه‌وه‌ى سیستمى بانكى و دارایى له عێراق، به‌رپرسانى عێراق ددانیان به‌وه نا كێشه‌ى گه‌وره له‌و سیستمه‌دا هه‌یه.