محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بڕیارى دا له هه‌ندێك ئیمتیازدا كاركه‌رانى كه‌رتى تایبه‌ت و كه‌رتى گشتى هاوشان بكرێن، بۆیه ده‌بێت قه‌رز و زه‌وى به كرێكارانى كه‌رتى تایبه‌ت بدرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كى ئایار، به بۆنه‌ى جه‌ژنى كرێكارانى جیهان،
محه‌مه‌د شیاع سوودانى بڕیارى دا كاركه‌رانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌رتى گشتى هاوتا بكرێن. نووسینگه‌ى سوودانى له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "كاركه‌رانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران له وه‌رگرتنى قه‌رز هاوتا ده‌كرێن، بۆ ئه‌مه رێنوێنیى به بانكه‌كان ده‌درێت، هه‌روه‌ها پارچه‌یه‌ك زه‌وییان پێ ده‌درێت، له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمه‌ت و بیمه و ئه‌و میكانیزمه‌ى ئاماده ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك پابه‌ندبوونى حكوومه‌ت به ده‌ستبه‌ركردنى مافه‌كانى چینى كاركه‌ران، هه‌روه‌ها یاساى خانه‌نشین و بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆیان كارا ده‌كرێت".
سوودانى دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا و خاوه‌نكار و كه‌رتى تایبه‌ت كراوه ده‌بێت.