ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌های تمه‌ن له بازاڕه‌كانی ئێران رووی له دابه‌زین كردووه، هه‌رچه‌نده ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌مووی رابردوو كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌های تمه‌ن دانا و به رێژه‌ی 6% دایبه‌زاند، به‌ڵام دواتر له ژێر كاریگه‌ریی به‌رده‌وامیی دانوستانه‌كان، هه‌ڵكشا و ئاسایی بووه‌وه، ئه‌وه‌ی له سێ رۆژی رابردوودا بووه‌ته هۆی پاشه‌كشه‌كردن به به‌های تمه‌ن، دواخستنی چواره‌م گه‌ڕی دانوستانه‌كانه كه ده‌بوو ئه‌مڕۆ شه‌موو به‌ڕێوه بچێت.
جێی باسه كۆبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می دانوستان له مه‌سقه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو و دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، گرنگترین ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌بوو دانوستانه‌كان درێژه‌یان پێ بدرێت، به‌ڵام له كۆتایی هه‌فته‌كه‌دا دۆناڵد تره‌مپ هه‌ندێك هه‌ڵوێستی نوێی گرت و هه‌ڕه‌شه‌كانیان له كۆماری ئیسلامی و دواتر دواخستنی گه‌ڕی چواره‌می كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار، نرخی تمه‌نی دابه‌زاند.
ئێسته هه‌ر دۆلارێك به زیاتر له 86 هه‌زار و 400 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو بۆ خوار 80 هه‌زار دابه‌زیبوو.
گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆنفرانس به‌های دۆلاری له 106 هه‌زار تمه‌نی كه‌م كرده‌وه بۆ 85 هه‌زار تمه‌ن و گه‌ڕی دووه‌میش گه‌یاندییه 80 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام گه‌ڕی سێیه‌م و ده‌رهاویشته‌كانی تا ئێسته پاشه‌كشه‌یان به به‌های تمه‌ن كردووه.
هه‌ر دۆلارێك ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا خوارووی 55 هه‌زار تمه‌ن بوو، دوو ساڵ پێشتر خوارووی 30 هه‌زار تمه‌ن و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوارووی پێنج هه‌زار تمه‌ن بوو، تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.