وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران مووشه‌كێكی نوێی بالیستیكی تاقی كرده‌وه، تاقیكردنه‌وه‌كه له كاتێكدایه كه یه‌كێك له نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جگه له پلانی ئه‌تۆمی، پرسی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه.
عه‌زیزی نه‌سیرزاده وه‌زیری به‌رگریی ئێران، به میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند، ناوی ئه‌و مووشه‌كه ''قاسم به‌سیر''ه و له توانایدایه هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر ببڕێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ته‌سنیم كه سه‌ربه سوپای پاسدارانه، گۆڕانكارییه‌كی زۆر له مووشه‌كه‌كه‌دا كراوه و ده‌توانێت هه‌ندێك جۆر سیستمی مووشه‌كی له‌وانه‌ش پاتریۆت و تاد ببڕێت و ئامانجه‌كه زۆر وردتر ده‌ستنیشان بكات.
نه‌سیرزاده پێشتریش گوتبووی كه كۆماری ئیسلامی ژماره‌یه‌كی زۆری مووشه‌كی بالیستیكی هه‌یه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌وا به‌كاریان ده‌هێنێت.
جێی باسه له ماوه‌ی نزیك به مانگی رابردوو سێ گه‌ڕی دانوستان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چوون و هه‌رچه‌نده چوارچێوه‌ی گفتوگۆكان زیاتر پرسی ئه‌تۆمی بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌خوازێت جگه له پرسی ئه‌تۆمی، پێش به په‌ره‌پێدانی مووشه‌كیی ئێرانیش بگرێت.
پێنجشه‌می رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆر به راشكاوی باسی له هه‌رسێ داخوازی وڵاته‌كه‌ی له ئێران كرد كه بریتین له بنبڕكردنی چالاكیی ناوكی، رێگریكردن له په‌ره‌پێدانی سیستمی مووشه‌كی و ناچاركردنی ئێران به وازهێنانی له پاڵپشتیكردن له گرووپه میلیشیا و پرۆكسییه‌كان.
جگه له‌مه تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ی ئێران له كاتێكدایه كه دوێنێ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له حووسییه‌كان و ئێران كرد و گوتی، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته كه دوێنێ كرا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بریندار بوون، بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه.