زانیارییەكی گرنگ لە "هەژماری من"ەوە

:: PM:04:44:08/05/2025 ‌
پڕۆژەی "هەژماری من" بەردەوامە لە گەشەكردن و زانیارییەكی نوێی لەبارەی مووچەی پێشمەرگەی لیواكان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئاشكرا كرد. 

"هەژماری من" رای گەیاند، لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك زیاتر لە 55 هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان هاوكاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژمارە بانكییەكانیان و مانگ بە مانگ ئەم ژمارەیە زیاتر دەبێت.

"هەژماری من" پڕۆژەی بە ئەلیكترۆنی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە و ئێستە لە تەواوی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، زۆرینەی فەرمانبەرانی هەولێر لە ڕێی ئەو پڕۆژەیەوە مووچە لە ئای تی ئێمەكانەوە رادەكێشن كە پڕۆژەكە لەلایەن نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت. 


وشە - سه‌رخێڵ هاشم