محه‌مه‌د عه‌لى لامى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاشكراى كردووه، ده‌سته‌كه‌ى توانیویه‌تى نیو ملیار دۆلار له پاره‌ى دزراوى عێراق بگێڕێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه به لێدوانى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق، پاره‌ى دزراو له سه‌رووى 150 ملیار دۆلار ده‌بێت و به‌گوێره‌ى داتاكانى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراقیش، قه‌باره‌ى پاره دزراوه‌كه ده‌گاته 350 ملیار دۆلار.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى ئایار، محه‌مه‌د عه‌لى لامى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى فیدراڵى، له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ئاشكراى كردووه، له ساڵى 2024 توانیویانه بڕى نیو ملیار دۆلار له پاره‌ى دزراوى عێراق بگێڕنه‌وه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنانه بووه كه عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر كردوویه‌تى.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى لامى باسى كردووه، زۆر كه‌مه له چاو ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى باڵاى عێراق باسیان كردووه. له‌وانه
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بوو، پڕۆژه‌یاسایه‌كى دایه په‌رله‌مان بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى دزراو، ئه‌وكات به‌رهه‌م ساڵح گوتى، "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له دواى 2003وه به‌هۆى گه‌نده‌ڵى براوه، ده‌گاته 150 ملیار دۆلار".
سه‌رۆكه‌كه‌ی لیژنه‌ى
ده‌سپاكى په‌رله‌مانى عێراق له 2021 گوتى، بڕی پاره‌ى دزراو له دواى 2003 ده‌گاته 350 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش رێژه‌ى 32%ى داهاتى عێراق پێكده‌هێنێ له ماوه‌ى 17 ساڵ.