نرخی زێڕ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو رووی له به‌رزبوونه‌وه بوو و له ئاستێكی به‌رزدا جێگیر بووبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به خێرایی رووی له دابه‌زین كردووه و به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نرخه‌كه‌ی كه‌می كردووه. گرنگترین هۆكار پێوه‌سته به رێككه‌وتنی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی باج و پێناسی گومرگی.
له 22ی نیسانی رابردوو زێڕ به‌رزترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد و هه‌ر ئۆنسێكی به سێ هه‌زار و 500 دۆلار فرۆشرا. له‌و ماوه‌یه‌دا به كه‌مێك كه‌متر له‌و نرخه له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدا بووه و تا هه‌فته‌ی رابردوو به سێ هه‌زار و 450 دۆلار ده‌فرۆشرا، له ژێر كاریگه‌ریی دانوستانه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا زیاتر دابه‌زیبوو. شه‌وی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ چین به كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی پێناسی گومرگی گه‌یشتوون، بازاڕی زێڕ له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌كی نوێی بۆرسه كاریگه‌ریی وه‌رگرت و نزیكه‌ی 100 دۆلار بۆ ئۆنسێك دابه‌زی.
ئێسته هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به سێ هه‌زار و 236 دۆلار ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا نرخه‌كه‌ی به سێ هه‌زار و 333 دۆلار داخرابوو.
ئه‌و جه‌نگه ئابوورییه‌ی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و چیندا له‌باره‌ی پێناسی گومرگی هه‌ڵگیرسا، كاریگه‌ریی زۆری بۆ سه‌ر ئابووریی دنیا و بازاڕه‌كان هه‌بوو، وایكرد وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌رمایه‌كانیان ئاراسته‌ی زێڕ بكه‌ن، بۆیه‌ش نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رز بووه‌وه.
زێڕ كه كاڵایه‌كی گرنگه له كاتی هه‌ڵاوسان و ناسه‌قامگیریی بازاڕه‌كان خه‌ڵك روو له كڕینی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مساڵ 28 جار ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند.
به‌گوێره‌ی نرخی زێڕ له زێڕنگری ئازورا له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ژێر كاریگه‌ریی هه‌رزانبوونی نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا، مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 665 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 570 هه‌زار و عه‌یار 24 به 759 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.