ته‌یب كهژۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیی ھه‌ولێر رای گه‌یاند، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی گرنگیدان به كه‌رتی پیشه‌سازی، به‌رھه‌می كارگه‌كانی ناوخۆی كوردستان بۆ چه‌ندان وڵات ھه‌نارده ده‌كات و ئامانجی ئه‌وه‌یه له جیاتی ھاورده، ھه‌نارده زیاد بكات.
ئه‌و به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گرنگیی زۆر به كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌دات، ئێسته پێشوه‌چوونی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌رده‌وام كارگه‌ی تازه داده‌مه‌زرێن و به‌رھه‌میشی جگه له‌وه‌ی ھه‌نارده‌ی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌كرێت، ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌كرێت و بۆ چه‌ندان وڵات ھه‌نارده‌ی ده‌كات.
له ساڵانی رابردوودا هه‌ندێك به‌رهه‌می كوردستان هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وروپا، كه‌نداو و وڵاتانی دراوسێی وه‌ك توركیا و سووریا كراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاسانكاریی زۆرباش له‌لایه‌ن لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كارگه‌كان بتوانن به‌رھه‌می خۆیان ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن .
ته‌یب كهژۆ گوتیشی، ئه‌و به‌رھه‌مانه‌ی ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێن، به‌رھه‌می خۆراكی، كشتوكاڵی، قیری شل، ده‌رگا و په‌نجه‌ره و پاترین كه زیاتر له 20 جۆر به‌رھه‌مه، به‌رده‌وامیش له زیادبووندایه و به‌رھه‌مه‌كان ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێن، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت رێژه‌ی ھه‌نارده زیاد بكات و ھاورده كه‌م بكرێته‌وه، سه‌ره‌تاش پێداویستیی ناوخۆ پڕ ده‌كرێته‌وه و ئه‌وه‌ی زیاد ده‌كرێت ھه‌نارده ده‌كرێت .
وه‌ك زیاتر خستیه روو، به ھه‌وڵی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام ژماره‌ی كارگه‌كان له ھه‌رێمی كوردستان له زیادبووندان و ئێسته زیاتر له سێ ھه‌زار كارگه له ھه‌رێمی كوردستاندا ھه‌ن، بۆیه كه‌رتی پیشه‌سازی له ھه‌رێمی كوردستان چووه‌ته قۆناغێكی زۆرباش و پێشكه‌وتووی بڕیوه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم