هه‌ریه‌ك له رێكخراوی ئۆپێك و ئۆپێك پڵه‌س له مانگی رابردوودا، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان كه‌می كردووه و به‌یه‌كه‌وه رۆژانه 106 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌متریان خستووه‌ته بازاڕه‌وه.
به‌پێی نوێترین راپۆرتی رێكخراوی ئۆپێك له مانگی رابردوودا، ئه‌و رێكخراوه رۆژانه 26 ملیۆن و 710 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م هێناوه، به‌راورد به مانگی ئادار رۆژانه 62 هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه.
رێكخراوه‌كه خاوه‌نی 12 ئه‌ندامه كه گه‌وره‌ترینیان له رووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه سعوودیه‌یه، له مانگی رابردوودا رۆژانه نۆ ملیۆن و 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م هێناوه.
عێراق به به‌رهه‌مهێنانی سێ ملیۆن و 964 هه‌زار به‌رمیل له ریزبه‌ندیی دووه‌م و ئێران به به‌رهه‌مهێنانی دوو ملیۆن و 305 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت. تێكڕای به‌رهه‌می رۆژانه‌ی ئێران له ساڵی 2024دا بریتی بوو له سێ ملیۆن و 257 هه‌زار به‌رمیل، له 2023دا سه‌رووی دوو ملیۆن و 884 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م هێنا.
هه‌ر له مانگی رابردوودا ئه‌ندامانی ئۆپێك پڵه‌س به‌یه‌كه‌وه 14 ملیۆن و 206 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان به‌رهه‌م هێنا، ئه‌وانیش كه گرنگترینیان رووسیایه له‌چاو مانگێك پێشتر، 45 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌متریان به‌رهه‌م هێنا.
به‌گشتی رێكخراوی ئۆپێك و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌یه‌كه‌وه له مانگی نیساندا، رۆژانه 40 ملیۆن و 916 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان به‌رهه‌م هێناوه و به‌راورد به مانگی ئادار، رۆژانه 106 هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه.
پێویسته بگوترێ یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانی ئۆپێك ئه‌وه‌یه كه له مانگی داهاتووه‌وه به‌رهه‌مهێنان زیاد بكات، كه ماوه‌یه‌ك بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هه‌واڵی رێككه‌وتنی چین و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی پێناسی گومرگی، نرخی نه‌وتی به‌رز كرده‌وه بۆ سه‌رووی 66 دۆلار، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كه‌مێك دابه‌زیوه و به 65 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.