هێنانی شووتی و تەماتە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە كرا

:: PM:12:59:15/05/2025 ‌
بەپێی رۆژمێریی كشتوكاڵی، ئەمڕۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی تەماتە تا مانگی كانوونی یەكەم، شووتیش تا مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ قەدەغە دەكات.

 هیوا عەلی گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رای گەیاند، لەگەڵ عێراق رێككەوتوون بەپێی رۆژمێری كشتوكاڵی، كاتێك تەماتەی عێراق پێدەگات، هاوردەكردن رادەگرن و كاتێك تەماتەی هەرێمی كوردستانیش پێگەیشت، عێراق هاوردەكردنی تەماتە رادەگرێت.

ساڵانە وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێم لە كاتی پێگەیشتنی بەروبوومی ناوخۆ، رێگە لە هێنانی بەروبوومی وڵاتان بۆ كوردستان دەگرێت، ئەمەش بەمەبەستی دروستكردنی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆی جووتیاران. 

هیوا عەلی گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رای گەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاوردەكردنی تەماتە تا مانگی كانوونی یەكەم و شووتیش تا مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ قەدەغە دەكات، چونكە بەرهەمی ناوخۆ پێگەیشتووە.





وشە - سۆران عەزیز