ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مێكى زۆرى شووتى كراوه و جووتیارێكى نمونه‌یی باس له‌وه‌ده‌كات، له كوردستان سه‌رو یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وى به شووتى چێندراوه و ئه‌وه‌نده به‌رهه‌مى شووتى زۆر ده‌بێت ئه‌گه‌ر كاره‌ساتێكى سروشتیی له لایه‌ن خوداوه روونه‌دات، هه‌رچى وڵاتى دراوسێ هه‌یه پڕ له شووتى ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت، هیوادارین له ئێستاوه بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ى شووتى كوردستان بكرێته‌وه تا جووتیاران زیان نه‌كه‌ن.
هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین ساڵه له به‌رهه‌مى شووتی له پێِشه‌وه‌یه و ساڵانه به ملیۆنان ته‌ن شووتى به‌رهه‌مهێناوه، شاره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان پشت به هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌ستن له به‌رهه‌مى شووتى، هه‌ربۆیه جووتیارانى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باش و لێزانانه، ساڵانه شووتییه‌كى زۆر ده‌كه‌ن، جووتیار هه‌یه ئه‌مساڵ سه‌رو 600 دۆنم زه‌وى به شووتى چاندووه و نزیكبووه‌ته‌وه له‌وه‌ى سه‌دان ته‌ن به‌رهه‌مبدات و بازاڕه‌كان پڕ له شووتى خۆمانه بكه‌ن.
خه‌سره‌و جاف، جووتیاری نمونه‌یی له شاره‌زوور به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ ساڵى شووتییه له به‌رهه‌م ئه‌گه‌ر گرفتێك یان كاره‌ساتێكى سروشتى روونه‌دات، چونكه جووتیارێكى زۆر له سنورى شاره‌زوور، پێنجوێن، عه‌ربه‌ت و هه‌ڵه‌بجه زه‌وییه‌كى زۆریان به شووتى چاندووه و گه‌یشتووه‌ته به‌رهه‌م و له رۆژانى داهاتوو شووتى خۆمانه، له كوالێتى و تام ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه، جووتیاران چاویان له‌وه‌یه له ئێستاوه قه‌ده‌غه‌ى هاورده‌ى شووتى بكرێت و شووتى خۆمانه شوێنى شووتى ده‌ره‌كى و وڵاتان بگرێته‌وه كه كه‌س نازانێت چۆن به‌رهه‌مهاتووه.
روونى كرده‌وه، جووتیاران ده‌ستیان داوه‌ته چاندنى شووتى به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌مساڵ، چاندنى شووتى و به‌رهه‌مى ئه‌مساڵ، به‌راورد به ساڵى رابردوو دوو بۆ سێ به‌رانبه‌ر ده‌بێت، جووتیارمان هه‌یه ساڵى پار 50 دۆنم زه‌وى به شووتى چاندبوو، ئه‌مساڵ 600 دۆنمى چاندووه، نزیكبووه‌ته‌وه له به‌رهه‌م و شووتى 3 بۆ چوار كیلۆ، له هه‌موو هه‌رێمى كوردستان یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وى به شووتى چێندراوه، ئه‌مساڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت شووتى هه‌موو عێراق، دوو وڵاتى وه‌ك توركیا و ئێران دابین بكات به‌بێ كه‌مى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پێویستى ناوخۆ به ته‌واوى پڕده‌كرێته‌وه.
ئه‌و جووتیاره نمونه‌ییه باسى له‌وه‌ش كرد، چاومان له‌وه‌یه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هاورده‌ى شووتى رابگرن و بازاڕێك بكه‌نه‌وه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى شووتى ناوخۆ، چونكه له ئێستاوه جووتیار ده‌ترسێت له‌وه‌ى بازاڕ نه‌بێت بۆ ساغكردنه‌وه، ئه‌مه واده‌كات كه هه‌ڵئاوسان له ناوخۆ دروستبێت و زیانێكى زۆر له جووتیار بكه‌وێت ،چونكه به‌رهه‌مى شووتى تا پێگه‌یشتن و خستنه‌بازاڕه‌وه، تێچوویه‌كى زۆر له‌سه‌ر جووتیار ده‌كه‌وێت، ئه‌مه جگه له ماندووبوونه‌كه‌ى.
ئه‌نوه‌ر سه‌عید، جووتیارێكى تره به "وشه"ى راگه‌یاند، له سنورى پێنجوێن، ئه‌مساڵ زۆرترین شووتى كراوه، زۆرینه‌ى ده‌شتى پێنجوێن شووتییه و خه‌ریكه به‌ره‌و پێگه‌یشتن ده‌ڕوات، ده‌خوازین حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌رچى زووه بازاڕى ساغكردنه‌وه ئاماده‌بكات، هه‌رێمى كوردستان له به‌رهه‌مى ته‌ڕه‌كاڵه‌كان، كه شووتى و كاڵه‌ك ده‌گرێته‌وه له‌وپه‌ڕى خۆبژێوییه و هه‌تا مانگى 11 به‌رهه‌مى ناوخۆى خۆمان ده‌بێت، ده‌توانین به هه‌زاران ته‌نیش هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكه‌ین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌رهه‌مى شووتى كوردستان بۆ عێراق ده‌چێت.
پێشتریش هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رای گەیاند، وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاوردەكردنی تەماتە تا مانگی كانوونی یەكەم و شووتیش تا مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ قەدەغە دەكات، چونكە بەرهەمی ناوخۆ پێگەیشتووە.
وشه/ هۆشیار عه‌لى