سه‌رچاوه‌یه‌ك له بۆرسه‌ى هه‌ولێر ئاشكراى كردووه، مامه‌ڵه‌كردن به لیره‌ى سوورى بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى راگیراوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ناسه‌قامگیرى ئه‌و دراوه له‌به‌رانبه‌ر دۆلار كه به‌رز و نزمى زۆر به خۆیه‌وه ده‌بینى و له كاتێكدا له ناوخۆى سووریا ته‌نیا به رێژه‌ى 7% به‌هاى لیره به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌ك له بۆرسه‌ى هه‌ولێر ئاشكراى كردووه، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كارى ئاڵوگۆرى دراو ده‌كه‌ن، مامه‌ڵه‌كردنیان به لیره‌ى سوورى راگرتووه و ئه‌و خۆ به‌دوورگرتنه‌ش له مامه‌ڵه‌ى دراوى سوورى، ته‌نیا له هه‌ولێر نییه، به‌ڵكو له سلێمانى و شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستانه.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كردووه، هۆكاره‌كه سیاسى و فه‌رمى نییه، به‌ڵكو به هۆى ئه‌وه‌یه لیره‌ى سوورى له به‌رانبه‌ر دۆلار به‌هاكه‌ى جێگیر نییه، به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینێكى توند به‌خۆیه‌وه ده‌بینى، بۆیه بۆ خۆدوورگرتن له زیانكردن، خه‌ڵك له بۆرسه خۆى له مامه‌ڵه‌كردن له لیره‌كه به‌دوور ده‌گرێت. باس له‌وه‌ش ده‌كرێت دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ى لیره له كوردستان زۆر خێرایه و ناتوانرێت پێشبینى بۆ بكرێ و ئه‌وانه‌ى مامه‌ڵه‌شى پێوه ده‌كه‌ن زۆربه‌یان ئاواره سوورییه‌كانن.
ئه‌مڕۆ نرخى یه‌ك دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر نۆ هه‌زار و 800 لیره، به‌مه‌ش 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌هاكه‌ى 980 هه‌زار لیره‌یه. به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى
"لیره" ته‌نیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌هاى لیره 7% له ناوخۆى سووریا به‌رز بووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌هۆى بڕیارى هه‌ڵگرتنى سزا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بووه له‌سه‌ر سووریا.