بانكی جیهانی بڵاوی كرده‌وه، سعوودیه و قه‌ته‌ر قه‌رزی سووریایان بۆ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه بڕه‌كه‌ی سه‌رووی 15 ملیۆن دۆلار بوو و دوای ئه‌و هه‌نگاوه، سووریا بۆی هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه قه‌رزی نوێ له بانكه‌كه وه‌ربگرێت.
مانگی رابردوو سعوودیه و قه‌ته‌ر رایان گه‌یاندبوو كه ته‌واوی قه‌رزه‌كانی سووریا به بانكی جیهانی ده‌ده‌نه‌وه، وا دیاره له كۆتایی هه‌فته‌دا سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه، بۆیه بانكی جیهانی به فه‌رمی ئه‌و هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه دوای ئه‌وه دێت كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكان دژی سووریای و دا و به‌شێك له سزاكان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، لابراون و راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی خستووه‌ته سه‌ر بازاڕه‌كانی سووریا.
به‌های لیره به‌رز بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوودا پاره و سه‌رمایه‌ی زیاتر بڕژێته بازاڕه‌كانی سووریا، ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و مه‌رجه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ بكات، له سزاكان به ته‌واوی رزگاری ببێت و ده‌رگای گه‌شه‌سه‌ندن به‌ڕووی خۆیدا بكاته‌وه. ئه‌ویش ساڵی 2011 ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌و سه‌ركوتكارییانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له میانه‌ی راپه‌ڕین و خۆپێشاندانه‌كان سزاكانی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا سه‌پاندبوو.