بەگوێرەی ئامارەكانی توركیا، رێژەی بێكاری و نەخوێندەواری لە ناو گەنجانی باكوری كوردستان زیادی كردووە.
ئاژانسی هەواڵی مۆزۆپۆتامیا بڵاوی كردەوە، ژمارەی لاوانی تەمەن 15 بۆ 24 ساڵ لە توركیا نزیكەی 13 ملیۆنە، ئەم رێژەیە لە یەكێتیی ئەوروپا بەرزترە، بەڵام رێژەی بێكاری و نەخوێندن لە ناو گەنجان خەریكە بەرزتر دەبێتەوە.
راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات، پارێزگای جۆلەمێرگ لە باكوری كوردستان، زۆرترین رێژەی گەنجانی لە ئاستی توركیا تێدایە و كۆچكردن بە هۆكاری خوێندن لە باكوری كوردستان زیادیكردووە.
زیاتر لە نیوەی گەنجانی توركیا لە كەرتی خزمەتگوزاریدا كار دەكەن، كەمترین بەشدارییان هەیە لە چالاكی و گفتوگۆی سیاسی یان كۆمەڵایەتی لە توركیادا.
بەگوێرەی ئامارەكانی توركیا، رێژەی ئەو گەنجانە زیادی كردووە كە نە دەخوێنن و نە كار دەكەن، رێژەیان گەیشتووەتە 23%، لە كاتێكدا ساڵی پێشوو رێژەیان 22% بووە.