سه‌ره‌ڕای ئه‌و سزایانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندوون، ئه‌و وڵاته له چاو ساڵانی پێشتر نه‌وتی زیاتری هه‌نارده كردووه و پاره‌ی زۆرتری له فرۆشتنی نه‌وت ده‌ست كه‌وتووه.
به‌پێی نوێترین ئامار له ساڵی رابردوودا، ئێران به به‌های 67 ملیار دۆلار نه‌وتی هه‌نارده‌ی وڵاتان كردووه كه زۆرترینی بۆ چین بووه و توانیویه‌تی بازنه‌ی سزاكان بشكێنێت.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه حكوومه‌تی بایدن به پێچه‌وانه‌ی حكوومه‌تی تره‌مپ، بۆ ئێران شلی كردبوو و كۆتایی به سیاسه‌تی زۆرترین گوشار هێنابوو كه له ساڵی 2018ه‌وه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه سه‌پێنرابوو.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئابووریی مێتاڵز ئێران دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بایی 56 ملیار دۆلار، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 55 ملیار دۆلار و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 38 ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتبوو، پێنج ساڵ له‌ومه‌به‌ریش له فرۆشتنی نه‌وتدا ته‌نیا 23 ملیار دۆلاری ده‌سته‌به‌ر كردبوو كه ده‌یسه‌لمێنێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن، ئێران په‌ره‌ی زیاتری به هه‌نارده داوه.
پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران زیاتر دابه‌زێت و له ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتنی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، قه‌یرانی زۆر قووڵتر بۆ ئێران بێته كایه‌وه، چونكه تره‌مپ گوتوویه‌تی به خۆشی بێت یان به ناخۆشی، ئێران ده‌بێت داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ بكات.