وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌س و هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی بواری بیناسازی به ئێران بفرۆشێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به توندی سزا ده‌درێت.
ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه دراوه كه حكوومه‌تی تره‌مپ به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه، ئێران له هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به بیناسازی، بۆ مه‌به‌ستی پلانی ئه‌تۆمی و په‌ره‌پێدانی سیستمی مووشه‌كی و بواری سه‌ربازی سوودی وه‌رگرتووه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا باس له‌وه كراوه، كه‌رتی بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئێران به ته‌واوی له ژێر كۆنترۆڵی سوپای پاسداراندایه، بۆیه‌ش 10 جۆر ماده‌ی بیناسازیی بڵاو كرده‌وه كه سزاكان ده‌یانگرێته‌وه.
ئه‌و مادانه بریتین له نیكڵ، كرۆم ئاستنیتی، شمشی مه‌نیه‌زیۆم، پێركلۆراید سۆدیۆم، ته‌نگسته‌نی مس و هه‌ندێك جۆر پارچه و لووله‌ی له ئه‌له‌منیۆم دروستكراو.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، وه‌زاره‌ته‌كه پێی وایه به‌و سزا نوێیانه، له‌مپه‌رێكی تر ده‌خاته به‌رده‌م ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به هه‌ندێك ماده‌ی ستراتیجی نه‌گات.
پێویسته بگوترێ پێشتریش ئه‌مه‌ریكا سزایه‌كی زۆری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و بازنه‌ی ئه‌و سزایانه‌ش رۆژ به رۆژ فراوانتر ده‌بن، ئامانجی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه ئێران كۆتایی به چالاكی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی بهێنێت.
سزاكان كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنییان خستووه‌ته سه‌ر ئابووری ئێران و هه‌ڵاوسان، گرانی، چه‌ندان قه‌یرانی تری ئابووری به‌دواوه بووه.