كوردستان نیوەی داهاتی بۆ مانگی چوار رادەستی عێراق كرد

:: PM:12:24:22/05/2025 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، نیوەی داهاتی مانگی چوار رادەستی گەنجینەی عێراق كرا كە بڕەكەی زیاتر لە 50 ملیار دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی نیسان، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەم بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان، داهاتی مانگی نیسانی ساڵی 2025 نارد بۆ بەغدا.

ئاماژە بەوەش كراوە، بڕی پارەكە 50 ملیار و 522 ملیۆن و 750 هەزار دینارە، بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە لە هەرێمی كوردستان ئامادەكاری بۆ لیستی مووچەی مانگی پێنج كۆتایی هاتووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی تەكنیكی سەردانی بەغدا بكەن و لیستەكە رادەست بكەن.



وشە - رامیار جەواد