گوڵیزار سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكادا ئه‌نجامی داوه، زۆر گرنگه و له قازانجی ھه‌رێمی كوردستان و عێراقدایه، ئه‌مه‌ریكا خۆیشی پشتگیریی له‌و رێككه‌وتنه ده‌كات، بۆیه رێككه‌وتنه‌كه یاسایی و ده‌ستوورییه و ئامانجی عێراقیش ته‌نیا لاوازكردنی ئابووریی ھه‌رێمی كوردستانه.
گوڵیزار ره‌شید سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و گرێبه‌سته‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا واژوو كرا، درێژه‌پێدانه به كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م و پلانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی و وزه و كاركردنه بۆ فره‌چه‌شنكردنی داھاته‌كان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، له‌ڕووی سیاسیشه‌وه گرنگیی زۆری ھه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داون، ئه‌مه‌ریكا پشتگیری‌یان ده‌كات بۆ پاراستن و ئاسایش، ئه‌مه‌ش گرنگیی خۆی بۆ ھه‌رێمی كوردستان ھه‌یه ئه‌مه‌ریكا خۆی پشتگیری له‌و رێككه‌وتنه ده‌كات .
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ئه‌و رێككه‌وتنه ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی ھه‌رێمی كوردستاندایه و له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقیشدایه و سوودی بۆ ھه‌ردوولا ھه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی غاز بۆ كه‌رتی كاره‌با له عێراق و ھه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت، بۆیه به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ مه‌رامی سیاسییه، چونكه حكوومه‌تی عێراق تا ئێسته رێگه به ھه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه نادات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراق مه‌ركه‌زی بێت نه‌ك چه‌سپاندنی فیدراڵیی و ھه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ست ئه‌واندا بێت، ئه‌گه‌رنا رێككه‌وتنه‌كه یاساییه و ھیچی پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووری عێراق نییه، بۆیه ئه‌و رێككه‌وتنه‌كه زۆر گرنگه و پلانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه بۆ پێشخستنی كه‌رتی وزه له ھه‌رێمی كوردستان و له‌پاڵ گرنگیدان به كه‌رتی نه‌وت، گرنگی به‌كه‌رتی غازیش ده‌درێت، ئه‌مه‌ش له قازانجی عێراق و ھه‌رێمی كوردستاندایه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم