بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەشەخۆراك لە پارێزگای سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی دابەش نەكردنی خۆراك دەدات و دەڵێت، بریكارەكان كە بەشەخۆراك نادەن بە خەڵك، بۆ ئەوەیە تا رۆن و برنجیشیان بەدەست بگات.
بەپێی بەدواداچوونەكانی "وشە" لە رۆژانی رابردوو كاتێك هاووڵاتییان چوونەتە لای بریكارەكانی بەشەخۆراك، بەڵام بریكارەكان پێیان گوتوون بەشەخۆراك هاتووە، بەڵام جارێ دابەشی ناكەن.
لای خۆیەوە كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی پارێزگای سلێمانی، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەگەر هاووڵاتییان چووبێتنە لای بریكارەكانی بەشەخۆراك بۆ وەرگرتنی خۆراك و بریكارەكە نەیدابێت، هۆكارەكە ئەوەیە بریكارەكە چاوەڕێ بووە مادەكانی رۆن و برنجیشیان بەدەست بگات و هەمووی پێكەوە دابەش بكەن.
زیاتر گوتی، گرفتێك لە دابەشكردنی بەشەخۆراك نییە، لە ماوەی رابردوو كێشەی رۆنمان هەبووە، هەر ئەمڕۆ رۆنمان بەدەست گەیشتووە و دابەشی سەر بریكارەكانمان كردووە.
وشە/ هۆشیار عەلی