ماڵپه‌ڕێكى عێراقى له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاشكراى كردووه، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق لیستى مانگى پێنجى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى په‌سند كردووه و هیچ كێشه‌ى تێدا نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ى ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ره‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر لیستى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان داوه. سه‌رچاوه‌كه روونى كردووه‌ته‌وه ئێسته شاندێكى ته‌كنیكیى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدایه بۆ روونكردنه‌وه‌ى هه‌ر تێبینییه‌ك كه وه‌زاره‌تى دارایى عێراق هه‌یبێت، به‌ڵام هیچ تێبینییه‌ك نه‌بووه، بۆیه په‌سند كراوه.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه تاكه شتێك مابێته‌وه، ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى پێنج "ئایار"ـه كه سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ره‌وانه ده‌كرێت تا به‌ر له جه‌ژن دابه‌ش بكرێت.
یه‌كشه‌مى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد كه بێ هیچ كێشه‌یه‌ك، لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ناردووه.